فەرماندەی بەرگریی ئاسمانیی روسیا ڕایگهیاند، ڤلادیمیر پوتن، سەرۆکی وڵاتەکەی لەکاتی سەردانێکی بۆ هەرێمی کورسک لە هەوڵێکی کوشتن رزگاریبوە دوای ئهوهی له ڕێگهی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانهوه هێرشكراوهتهسهری بهڵام، فڕۆكهكان تێكشكێنران.
ئاوێنە: یوری داشکین، فەرماندەی بەرگریی ئاسمانیی روسیا ئهمڕۆ یهكشهممه له لێدوانێكدا ئاشكرایكرد، "ئۆکرانیا هێرشی دوبارەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سەربازیی لەوساتەدا دەستپێکرد کە ڤلادیمیر پوتن سەردانێکی دەگمەنی لە نزیک ناوچەی جەنگ ئەنجامدا، بهڵام فڕۆكهكان تێكشكێنران".
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئۆکرانیا هەفتەی ڕابردو هەوڵێکی بوێرانەی داوە بۆ تەقاندنەوەی ههلیکۆپتەرەکەی سەرۆک ڤلادیمیر پوتن لە ئاسمانەوە كاتێك بەسەر ناوچەی کورسکی ڕوسیادا فڕیوه، فەرماندەی بەرگریی ئاسمانیی روسیا دهڵێت، هێرشە سەربازییە دوبارەکان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەو ساتەدا دەستیپێکردوە کە سەرکردەی ڕوسیا سەردانێکی دەگمەنی لە نزیک ناوچەی جەنگ ئەنجامداوە.
پێشتر گەشتێکی پوتن بۆ ناوچەی کورسک لە 20ی ئایاردا بڵاوکرایەوە، داشکین وتی، "لەو ماوەیەدا کە سەرۆک پوتن لە ناوچەی کورسک ناوچهكهی بهسهركردوهتهوه، دوژمن هێرشێکی بێ وێنەی بە فڕۆکەی بێفڕۆكهوان دەستپێکرد، گروپی بەرگری ئاسمانی لەو ناوچەیەدا 46 جۆری فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سەربازی ئۆکرانیای تێکشکاند".