بەتاوانی بانگەشە بۆ داعش، ژمارەیەک کورد لەبەریتانیا سزا دران
  2025-05-26     

ئا: کاوە رەش

 

”برا متمانەپێکراوەکان" ناوی گروپێکی توندڕەوی ئیسلامی کورد بووە لەبەریتانیا کە دەستگیرکراون لەسەر ئەوەی بانگەشەیان بۆ تیرۆرو توندوتیژی‌و دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) کردووە.

 

‎یەکێک لەئەندامەکان کە پیشەی سەرتاشی بووە،  شەوانە بەشداری ئاھەنگی یانەکانی شەوانەی کردووەو، لەلایەکی دێکەشەوە ژیانێکی نھێنی، لەناو چاتی واتس ئەپ ھەبووە.
‎محەمەد حەمەد تەمەن ٣٠ساڵان و نێشتەجێی شاری لیڤەرپوڵ، لەبەریتانیا، ئەو یەکێک‎ بووە لەگروپێک بەناوی ”برا متمانەپێکراوەکان" کە تێیدا ڤیدیۆو  پڕوپاگەندەی دەوڵەتی ئیسلامییان بڵاوکردوەتەوەو بۆ یەکتریان ناردوووە، لەنێویاندا چەندین دیمەنی کوشتن و  سەربڕین و سوتاندنی سەربازی تێدا بووە.
‎محەنەد ساڵی ٢٠١٦ بەنایاسایی گەیشتۆتە بەریتانیاو بانگەشەی ئەوەی کردووە ئەگەر بگەڕێتەوە کوردستانی عئڕاق ژیانی دەکەوێتە مەترسیەوە، چونکە پێشتر قوتابی مەلا شوان بووە کە بەکوردێکی سەر بەداعش ناسرابوو، دواتر کوژراوە لەنێو ڕێکخراوی داعش.

‎بەڵام لەحوزەیرانی ٢٠٢٢دا ئەو گەنجە تەمەنی ٣٠ ساڵە، دەچێتە ناو گروپێکی واتسئەپەوە  کە خۆیان ناوناوە ”برا متمانەپێکراوەکان" لەوێدا دەستدەکات بەبڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی پڕوپاگەندەی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش و لەچەندین پەیامدا، پشتیوانی خۆی بۆ ئەندامانی گروپەکەو ڕێکخراوی داعش دەردەبڕێ و دەبێتە ھاندەری ئەنجامداندان و ، خۆ ئامادەکاردن و ھاندانی کردەوەی تیرۆریستی.
‎سەرباری بیری توندڕەویی و  بانگەشە کردن بۆ داعش، ‎دەوترێت، محەمەد حەمەد، کەسێک بووە کە (مەی) دەخواتەوەو شەوان سەردانی یانە شەوانەکان دەکات. لەگەڵ ئەوەش،  دۆستایەتی کەسانی ھاوڕەگەزبازو لەشفرۆشیشی کردووە.
‎واتا ھەم نەریت و شێوە ژیانی ڕۆژئاوایی ژیاوەو ھەم پشتگیری ڕێکخراوێکی کردووە کە دژی کولتوری ڕۆژئاوایی بووە. ھەربۆیە دادوەر ئەوی بەکەسێکی دوو ڕوو وەسف کردووە، کە ئامادەیە شێوازی ژیانی ڕۆژئاوایی قبوڵ بکات، لەژێرەوەش شێوەیەکی نھێنی پشتگیری لەڕێکخراوێکی تیرۆریستی دەکات، کە ھەوڵی لەناوبردنی  نەریتی ڕۆژئاوایی دەدات.
‎لەپەیامێکدا کەبۆ گروپەکەی ناردوە محەمەد دەڵێ, ئامانجی ئێمەڕوونە، سوێند بەخوای گەورە، بەیعەتمان داوە بەخوای گەورە کە لەھەر کوچەیەکی دونیادا بیت، دەبێ ھەموو بچینە ژێر ئاڵای خەلافەتی داعش، ئەگەرنا دێینە لاتان، سوێند بەخوا سەرتان لەجەستە جیادەکەینەوە.

‎سەرتای بنیادنانی ئەو گرووپە لە ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٢بووە کە لەڕێگای واتسئەپەوە،ژمارەیەک کوردی بەریتانیا،  تێدا ئەندام بوون، لەنێویاندا: ‎تیشکۆ محەمەد، ‎ڕۆشمان سەعید، ‎عومەر ئەحمەدی.
‎دەزگای بەڕنگاربونەوەی تیرۆری بەریتانیا لەھەرێمی (وێست میێدڵاند) ‎وێنەی چوار کوردی بڵاوکردۆتەوە کە بەتاوانی بانگەشەو پشتیوانی تیرۆ دەستگیرکراون لەدادگانی شاری لیڤەرپوڵ و بێرمینگھام سزا دراون.
‎ڕۆشمان سەعید، سزای ١٢ ساڵ زیندانی بەتاوانی بانگەشەو پشتیوانی تیرۆ بەسەردا سەپێندراوە.
‎تیشکۆ محەمەد، سزای ٧ ساڵ زیندانی بۆ بڕاوەتەوە.
‎عومەر ئەحمەدی سزای ٥ ساڵ و حەوت مانگ زیندانی بۆ بڕاوەتەوە.

‎ ئانی میلەر، ئەفسەرو سەرپەرشتیاری ئەو کەیسە، لەپۆلیسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە وێست مێدڵاند، ڕایگەیاندوە "ئەوە ڕوونە ھەموو ئەندامانی ئەو گروپە بەشداربوون لەپشتگیریکردنی دەوڵەتی ئیسلامی. ئەوان لەڕێگای پەیوەندیی ناو چاتەوە کاریان کردووەو وەتس ئەپیان بەکارھێناوە  بۆ پەرەپێدانی پڕوپاگەندەو  و ڕێکخستن و  کۆکردنەوەی پارە لە بەریتانیا، بۆ ئەوەی دواتر بنێردرێت بۆ داعش، تا پشتگیریکردنی چالاکییەکانیان پیبکەن.
‎ئەو ئەفسەرە ئاماژەی بەوەش کردووە، ڕێکخستن و پشتگیری  تیرۆر بەھیچ شێوەیەک و بەتەواوی قبوڵ نەکراوە لەبەریتانیا. ئەوان  درێغی ناکەن لەلێکۆڵینەوەی ئەو ڕەفتار یان ناوەڕۆک ئەو بابەتانەی بەشێوەی ئۆنلاین پێشێلی یاساکان و  ھەوڵی تیرۆر یان یاسا شکێنی و  تاوانکارییەکان دەدەن.

زۆرترین بینراو
هاوسەرۆکی کەجەکە هۆشداری لەبارەی قەوارەی هەرێمی کوردستانەوە دەدات
ئەنجامی سەرەتایی هەڵبژاردنی ئیسرائیل: لیکۆدی نەتانیاهۆ سەردەکەوێت، بەڵام ئۆپۆزسیۆن کورسی زیاتر بەدەستدەهێنێت‌
موجتەبا خامنەیی مەرجی کۆتایی بۆ کۆتایهێنان بە شەڕ ئاشکرا دەکات
کەشناسیی هەرێم: شەپۆلێکی نمەباران ڕوو لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان دەکات
تیمی پارێزەرانی لالەزار سەردانی لاهور شێخ جەنگییان کرد؛ دانیشتنی دادگا دوادەخرێت
پیاوێک بە هەژمارێکی ساختە بەناوی (بێخاڵ جەمال) چەندین پیاو هەڵدەخەڵەتێنێت و پاشان دەستگیر دەکرێت
پەیەدە بۆ مەزڵوم عەبدی و حکومەتی سوریا: هێرشەکانی گرێ سپی پێچەوانەی ڕێککەوتننامەی دیمەشقە و پێویستە دەستبەجێ ڕابگیرێن
ئوردن باشووری سووریا بۆردومان دەکات و دیمەشق کوژرانی حەوت مەدەنی ڕادەگەیەنێت
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق وادەی کۆتا مۆڵەتی ئەمریکا بۆ چەککردنی میلیشیاکان ئاشکرا دەکات
بەشدارییەکی بێ‌ وێنەی هاوڵاتییان لە هەڵبژاردنی ئیسرائیلدا؛ سێ ئەگەری بەردەمی نەتانیاهۆ چین؟
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×