پارتی پەیامێک ئاڕاستەی یەکێتی دەکات
  2025-06-01       292       

مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان بەبۆنەی یادی 50 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە پەیامێک ئاڕاستەی حزبەکە دەکات.

ئاوێنە: ئەمڕۆ یەکشەممە 1ی حوزەیرانی 2025، مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، "بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، بەڕێزان ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەرکردایەتی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، پیرۆزباییەكی گەرم لە ئێوەی بەڕێز و ئەندام و لایەنگرانی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەكەین و، هیوای بەردەوامیی و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین".

لە پەیامەکەدا هاتووشە، "لەو دەرفەتەدا جارێكی دیكە جەخت دەكەینەوە سەر هەماهەنگی و تەبایی نێوانمان و شانبەشانی هێز و لایەنە سیاسیەكانی دیكەی كوردستان بۆ بە جێگەیانی ئەرکە هاوبەشەکانمان لەم قۆناخە پڕ ئاڵنگاری و گۆڕانکارییە دا و، پاراستنی دەسكەوتەكانمان و داكۆكیكردن لە قەوارەی شەرعی هەرێمی کوردستان".

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×