جیاواز لە مووچەخۆرانی دیكە، ئەمڕۆ مووچەی مانگی شەشی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی عێراق دابەشدەکرێت، وەك هەموو سەرەتایەكی مانگەكانی رابردوو لەسەرەتادا مووچە وەردەگرن.
ئاوێنە: بەپێی بەدواداچونەكان لە گرووپەکانی تایبەت بە خانەنشینان ئاگادارکراونەتەوە ئەمڕۆ 1ی 6ی 2025، مووچە دەخرێتە سەر هەژمارەکانیان و لە دوای عەسرەوە دەتوانن وەریبگرن.
هاوكات هەر ئەمڕۆ دەستەبەری کۆمەڵایەتی کەرتی تایبەت، چاودێری کۆمەڵایەتی و مینحەی مانگانەی خوێندکارانی زانکۆ دابەشدەکرێ و لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی مانگی شەش، بەسەر ئەم توێژانە، هەریەکە لە منداڵانی بێ دایک و باوک و خانەنشینانی دەستەبەری کۆمەڵایەتی 100 هەزار دیناری جەژنانە وەردەگرن.