ئاژانسی هەواڵی ئیرنای فەرمی ئێران ڕایگەیاند، ئەو شوێنە ئەتۆمییانەی ئەمریکا ڕایگەیاندوە کە بۆردومانی کردون، ماددەیان تێدا نییە کە ببنە هۆی تیشکدانەوە.
ئاژانسەکە بڵاویکردەوە، "ئەو شوێنانەی کە دۆناڵد سەرۆکی ئەمریکا بانگەشەی ئەوەی کردوە کە کراونەتە ئامانج، پێشتر چۆڵکراون".
ئاماژەی بەوەشکردوە، هیچ ماددەیەک لەو شوێنانەدا نییە کە ببێتە هۆی تیشکدانەوە.
ترەمپ لە بەرنامەی Truth Social ، دوای ئەوەی بۆردومانی سێ دامەزراوەی ئەتۆمی ئێرانی ڕاگەیاند، نوسیویەتی " فۆردۆ تەواو بوە".
سوپای ئەمریکا سێ شوێنی ئێرانی کردوەتە ئامانج
ترەمپ ئاماژەی بەوەشکرد، سوپای ئەمریکا سێ شوێنی ئێرانی کردوەتە ئامانج و ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە هەوڵەکانی ئیسرائیلەوە کردوە بۆ لەناوبردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی.
بڕیاری دەستێوەردانی ڕاستەوخۆ لەلایەن ئەمریکاوە دوای زیاتر لە هەفتەیەک دێت لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، کە ئامانجی نەهێشتنی سیستمی بەرگری ئاسمانی و توانای موشەکی هێرشبەری وڵاتەکەی بو، هاوکات زیانگەیاندن بە دامەزراوەکانی پیتاندنی یۆرانیۆم.