بزوتنه‌وه‌ی سادقون، باڵی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی عه‌سائیبی ئه‌هلی هه‌ق كه قه‌یس خه‌زعه‌لی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات رایگه‌یاند، به‌شێك له هه‌ڵوێست و لێدوانه‌كانی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا له سنوری به‌رپرسیارێتی ده‌رچون و ده‌شڵێت، بونی ناكۆكی له‌باره‌ی كاندیدی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه، شتێكی ئاساییه، به‌ڵام ده‌بێت گوتاری هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا خزمه‌ت به یه‌كڕیزی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بكات.
ئاوێنه: بزوتنه‌وه‌ی سادقون، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، به‌شێك له هه‌ڵوێست و لێدوانه‌كانی كه‌سایه‌تییه‌كانی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا‌و په‌یجه‌كانیان له سنوری به‌رپرسیارێتی ده‌رچون.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، بونی ناكۆكی له بیڕوڕادا به‌تایبه‌ت له‌باره‌ی دۆسیه‌ی كاندیدی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه، شتێكی ئاسایی و ره‌وایه، به‌ڵام پێویسته ئه‌و ناكۆكییه له‌چوارچێوه‌ی پابه‌ندییه ئه‌خلاقی و سه‌رعییه‌كاندا بێت و به‌دور بێت له تۆمه‌تباركردنی درۆ و هه‌وڵی لێدانی سیاسی.
بزوتنه‌وه‌ی سادقون داواشی له سه‌ركرده‌كانی ده‌وڵه‌تی یاسا كردوه هه‌وڵی زیاتر بده‌ن بۆ كۆنترۆڵكردنی ئه‌و گوتارانه‌ی له‌و لایه‌نانه‌وه ده‌رده‌چن كه له‌سه‌ر ئه‌وان ماڵن، به‌شێوه‌یه‌ك كه گوتارانه له‌گه‌ڵ پێویستییه‌كانی پاراستینی یه‌كڕیزی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كاندا بگونجێت و متمانه‌ی نێوانیان هاوبه‌شه‌كانی پڕۆسه‌ی سیاسی به‌هێزبكات.
بزوتنه‌وه‌كه هه‌روه‌ها داواشی له لایه‌نگرانی كردوه، ئاگاداری هه‌وڵه‌كان بۆ دروستكردنی گرژی و ئاڵۆزی بن و هۆشیار بن به‌رامبه‌ر ره‌نگدانه نه‌رێنییه‌كان كه ده‌كرێت بچێته خزمه‌ت ئه‌و لایه‌نانه‌ی سه‌قامگیرییان بۆ عێراق و یه‌كگرتویی هێزه نیشتمانییه‌كانیشیان ناوێت.
بزوتنه‌وه‌ی سادقون جه‌ختیشی له پابه‌ندبونی خۆی به گفتوگۆیه‌كی به‌رپرسیارانه و رێزگرتن له فره بۆچونی و پێكه‌وه كاركردن له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌ی ئێستادا كردۆته‌وه.