هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت، كه له لایه‌نه پێكهێنه‌ری حكومه‌تی عێراق پێكهاتوه، پشتیوانی ته‌واوه‌تی خۆی بۆ دانوستانه‌كانی نێوان ئه‌مریكاو ئێران ده‌رده‌بڕێت و ستایشی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی ده‌كات بۆ رێگرتن له دروستبونی شه‌ڕ و ده‌شڵێت، هه‌ڕه‌شه‌كان له‌دژی كۆماری ئیسلامی ئێران ره‌تده‌كه‌ینه‌وه.
ئاوێنه: ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌ممه، محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق میوانداری كۆبونه‌وه‌ی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تی كردوه‌و تێیدا له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆك كۆمار، هه‌یبه‌ت حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سه‌رۆك و سه‌ركرده‌كانی لایه‌نه پێكهێنه‌ره‌كانی حكومه‌ت كه ئه‌ندامی هاوپه‌یمانییه‌كه ئاماده‌ی بون.
نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكی ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه‌كه‌ی خستۆته‌ڕو كه تێیدا "كۆمه‌ڵێك دۆسیه‌ی ستراتیژی له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ناوچه‌كه‌و جیهان" تاوتوێ كراون.
هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت پێشوازی و پشتیوانی ته‌واوی خۆی بۆ دانوستانه‌كانی ئێستای نێوان ئه‌مریكاو ئێران ده‌ربڕیوه‌و داوای كردوه پشتی به زمانی گفتوگۆی جدی و زاڵكردنی بژارده‌كانی دانوستان ببرێت تا گه‌ره‌نتی دورخستنه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌و جیهان بكرێت له جه‌نگ كه خزمه‌ت به هیچ لایه‌ن ناكات.
هه‌روه‌ها هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت وێڕای ستایشكردنی هه‌وڵه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی بۆ رێگریكردن له هه‌ڵایسانی جه‌نگ، راشیگه‌یاندوه كه هه‌ڕه‌شه‌كان له‌دژی كۆماری ئیسلامی ئێران ره‌تده‌كه‌نه‌وه كه پێچه‌وانه‌ی هه‌مو نه‌ریت و رێككه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانن.
هه‌روه‌ك هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت جه‌ختیشی له پێویستی كۆنترۆڵكردنی هه‌ر لێدوان و گوتارێكی میدیایی و ره‌فتارێك كردۆته‌وه كه له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیی عێراقدا یه‌كناگرێته‌وه.
به‌شدارانی كۆبونه‌وه‌كه‌ی هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه تیرۆریستییه‌یان كردوه كه له شاری ئیسلام ئابادی پاكستان نوێژخوێنانی كرده ئامانج و جه‌خیشیان له پێویستی هه‌ماهه‌نگی هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ ریشه‌كێشكردنی تیرۆر كردۆته‌وه.
هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌یدا، دۆخی دارایی ئێستای عێراقی تاوتوێ كردوه‌و جه‌ختی له پێویستی پشتیوانیكردنی رێكاره حكومییه گرنگه‌كان كردۆته‌وه كه ئامانج لێیان به‌هێزكردنی چاره‌سه‌ر ستراتیژییه بونیادنه‌ره‌كان و هه‌روه‌ها جه‌ختیشی له پێویستی پاڵپشتیكردنی چاكسازییه ئابورییه‌كانی حكومه‌ت و بڕیاره‌كانی په‌یوه‌ست به كۆنترۆڵكردنی ده‌روازه سنورییه‌كان و راگرتنی هه‌مو جۆره قاچاخچێتییه‌ك كردۆته‌وه و هه‌روه‌ك پشتیوانیشی بۆ هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌ت ده‌ربڕیوه له په‌یوه‌ست به دانانی سنورێك بۆ هه‌ڵاتن له باج و باجی گومرگی.
كۆبونه‌وه‌كه‌ی هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت جه‌ختیشی له گرنگی ئه‌و پلانانه‌ی چاكسازی كردۆته‌وه كه ئامانج لێیان پشتیوانیكردنی به‌رهه‌می نێوخۆیی و گه‌شه‌پێدانی پیشه‌سازی نیشتمایییه له‌گه‌ڵ هه‌مو ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه ده‌بنه مایه‌ی فره‌چه‌شنكردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات و تێپه‌ڕاندنی پشتبه‌ستنی ته‌واوه‌تی به نه‌وت.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌یدا هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت، تاوتوێی دۆسیه‌ی ئه‌و زیندانییانه‌ی داعشی كردوه كه له سوریاوه گواستراونه‌ته‌وه بۆ عێراق و پشتیوانی خۆی بۆ رێكاره یاسایی و دادوه‌رییه‌كانی عێراق ده‌ربڕیوه له‌باره‌ی ئه‌و زیندانییانه له‌پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی دادپه‌روه‌ری و داواشی له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كردوه به‌رپرسیارێتی خۆی هه‌ڵبگرێت له پشتیوانیكردنی عێراق له‌م دۆسیه‌یه‌داو هه‌روه‌ك داواشی له‌و ده‌وڵه‌تانه كردوه كه ئه‌و تیرۆریستانه هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی وڵاته‌كانیان وه‌ریانبگرنه‌وه و راده‌ستی عه‌داله‌تیان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سزای خۆیان وه‌ربگرن.