وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراق رایگه‌یاند، پلانێكی فریاگوزارییان داڕشتوه بۆ دابینكردنی ئاوی خواردنه‌وه له پارێزگاكان و قه‌ده‌غه‌كردنی كشتوكاڵ له ده‌ره‌وه‌ی پلانی به‌ركاری كشتوكاڵ و لابردنی ئه‌و پڕۆژانه‌ی ماسی كه زێده‌ڕۆن.
ئاوێنه: وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراق، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، ئه‌مڕۆ وه‌زیری وه‌زاره‌ته‌كه‌یان سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌یه‌كی شانه‌ی قه‌یرانی ناوه‌ندی كردوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كه‌می ئاو و لابردنی زێده‌ڕۆییه‌كان.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، لیژنه راسپێردراوه‌كان، زێده‌ڕۆییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و به‌شه ئاوانه‌ی كه بڕیاریان لێدراوه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كه‌یانه‌وه، لاده‌به‌ن و رێكاری كارا ده‌گرنه‌به‌ر له‌گه‌ڵ لێپێچینه‌وه له‌وانه‌ی كه‌مته‌رخه‌من.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه، هه‌روه‌ها كشتوكاڵكردنی له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و پلانه كشتوكاڵییه‌ی په‌سه‌ندكراوه قه‌ده‌غه ده‌كرێت و ئه‌و پڕۆژانه‌ی ماسیش لاده‌برێن كه زێده‌ڕۆن.
هێما بۆ ئه‌وه‌ش كراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش پلانێكی فریاگوزاری داده‌نرێت بۆ دابینكردنی ئاوی خواردنه‌وه له سه‌رجه‌م پارێزگاكان و پاراستنی دامه‌زراوه‌كانی ئاودێری و كارمه‌ندانیان له‌پێناو دانانی سنورێك بۆ زێده‌ڕۆییه جۆراوجۆره‌كان و مانگانه‌ش راپۆرت به‌رزده‌كرێته‌وه بۆ شانه‌ی قه‌یرانی ناوه‌ندی له‌باره‌ی دۆخی ئاو و زێده‌ڕۆییه‌كان بۆ سه‌ر به‌شه ئاوی دیاریكراو.
جه‌ختیشكراوه‌ته‌وه كه عێراق له ئێستادا به خراپترین وشكه‌ساڵیدا تێده‌په‌ڕێت ئه‌وه‌ش به‌هۆی گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌واو وه‌به‌رهێنانی وڵاتانی دراوسێ به‌تایبه‌ت توركیا له سه‌رچاوه‌كانی ئاودا و دامه‌زراندنی پڕۆژه‌كانی گلدانه‌وه‌ی ئاو له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌كانی روباره‌كانی دیجله‌و فوڕات.