له پاڵاوگه‌ی بێجی ئاگر كه‌وته‌وه‌و به‌هۆیه‌وه كرێكارێك گیانی له‌ده‌ستداو شه‌شی دیكه‌ش برینداربون.
ئاوێنه: شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، ئاگر له یه‌كه‌ی چاككردنی به‌نزین له پاڵاوگه‌ی سه‌ڵاحه‌دین/2 له بێجی كه‌وته‌وه، تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی ئاگره‌كه‌یان كۆنترۆڵكرد.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، به‌پێی زاتیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان كرێكارێكی پاڵاوگه‌كه گیانی له‌ده‌ستداوه‌و ته‌رمه‌كه‌ی گواستراوه‌ته‌وه بۆ پزیشكی داد پارێزگاری سه‌ڵاحه‌دین.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، هه‌ر به‌هۆی ئاگره‌كه‌وه شه‌ش كرێكاری دیكه به‌هۆی هه‌ڵمژینی دوكه‌ڵه‌وه برینداربون و گواستراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی بێجی.