ڕۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌وسه‌ت: پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق چه‌ند مانگێكی تر دەخایەنێت
  2026-02-10     

پێشبینی ده‌كرێ كه‌ به‌سته‌ڵه‌كی سیاسی له‌ عێراق چه‌ند مانگێكی تر بخایه‌نێت، به‌هۆی ئاڵۆزی و لێكنه‌گه‌یشتنی لایه‌نه‌كانی سیاسی له‌ پرسی دیاریكردنی كه‌سێك وه‌ك سه‌ركۆمار و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كاندیدێك بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی حكوومه‌تی داهاتوو، ئه‌و ئاڵۆزییانه‌یش وایكردووه‌ كه‌ هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت بوه‌ستن و له‌ شوێنی خۆیان بمێننه‌وه‌. 

ئاوێنە: سه‌ركرده‌یه‌ك له‌ هاوپه‌یمانی چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی به‌ ڕۆژنامه‌ی "شه‌رق ئه‌وسه‌ت"ی ڕاگه‌یاند، چاوه‌ڕوان ده‌كرێ پێكهێنانی حكوومه‌ت شكست بهێنێت، چونكه‌ پێوه‌سته‌ به‌ سروشتی كۆتاییهاتنی گرژییه‌كانی ناوچه‌كه‌ و ئه‌گه‌ری به‌یه‌كدادانی واشنتن و تاران، له‌لایه‌نی تره‌وه‌ لایه‌نه‌كانی سیاسی به‌ تایبه‌ت شیه‌ درك به‌ قه‌باره‌ی كاریگه‌ری ڕۆڵی ئه‌مه‌ریكا و ئێران له‌ دۆسیه‌ی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق ده‌كه‌ن. 

به‌ گوێره‌ی پێشبینییه‌ سیاسییه‌كان، پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق پێویستی به‌ كاتی درێژتره‌ وه‌ك له‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی لێ ده‌كرا. 

هه‌رچه‌نده‌ له‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممە هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجام دا و هاوكات دوێنێ دانیشتنی په‌رله‌مان جارێكی تر بۆ كاتی تر دواخرایه‌وه‌، ئه‌مانه‌ ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌ن كه‌ دۆخه‌كه‌ چه‌قبه‌ستووه‌ و شكاندنی به‌سته‌ڵه‌كی نێوان لایه‌نه‌كانی كورد و شیعه‌ بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌ركۆمار و سه‌رۆكی حكوومه‌تی داهاتوو كاتی زیاتری پێویسته‌. 

شیعه‌كان به‌هۆی به‌رهه‌ڵستی ئه‌مه‌ریكا له‌ كاندیدبوونه‌وه‌ی نووری مالیكی بۆ پۆستی سه‌رۆكی حكوومه‌تی داهاتوو به‌سه‌ر دوو به‌ره‌ دابه‌شبوون و به‌شێكیان له‌گه‌ڵ دانانی شوێنگره‌وه‌یه‌كن بۆ مالیكی تا خۆیان له‌ سزاكانی ئه‌مه‌ریكا بپارێزن، به‌شێكی تر ئه‌مه‌ به‌ ده‌ستوه‌ردانی ئه‌مه‌ریكا له‌ كاروباری ناوخۆی عێراق و پێشێلكردنی سه‌روه‌ری وڵاته‌كه‌ ناو ده‌به‌ن، بۆیه‌ سوورن له‌سه‌ر به‌رده‌وامی كاندیدبوونی نووری مالیكی. 

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×