په‌رله‌مانتارێكی عێراق: هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكا له‌ دژایه‌تیكردنی كاندیدبوونی مالیكی پاشه‌كشه‌ی كردووه‌
  2026-02-16     

په‌رله‌مانتارێكی عێراق ئاشكرای كرد، كه‌ هاوپه‌یمانی چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی و حزبه‌ سیاسییه‌كانی تر سه‌ركه‌وتووبوون له‌ پێشاندنی وێنه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه‌ به‌ ئه‌مه‌ریكا، كه‌ پێشتر ئه‌و وێنه‌یه‌ شێوێنرا بوو، بۆیه‌ هه‌ست به‌ جۆرێك له‌ پاشه‌كشه‌ له‌ گوتاری ئه‌مه‌ریكا بۆ دژایه‌تی كاندیدبوونی نووری مالیكی بۆ پۆستی سه‌رۆكی حكوومه‌تی داهاتوو ده‌كه‌ن. 

ئاوێنە: حه‌یده‌ر ئه‌سه‌دی په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی ئه‌لعه‌زم له‌ دیدارێكی ته‌له‌ڤزیۆنی ڕای گه‌یاند، تویته‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ كه‌ دژایه‌تی كاندیدبوونی مالیكی ڕاگه‌یاند، به‌ ئاماژه‌ و ده‌سپێشخه‌ری ناوخۆ بووه‌، به‌شێك له‌ لایه‌نه‌كانی سیاسی په‌یامیان به‌ ئه‌مه‌ریكا گه‌یاندبوو و دووپاتیان له‌وه‌ كردبووه‌وه‌، كه‌ كاندیدبوونی مالیكی كاریگه‌ری زۆر نه‌رێنی له‌سه‌ر عێراق دروست ده‌كات. 

ئاماژەی بەوەش کرد، به‌ هه‌وڵی چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی و هێزه‌كانی تری سیاسی توانرا سه‌ركه‌وتوو بن له‌ ڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و وێنه‌ شێواوه‌ی كه‌ به‌ ئه‌مه‌ریكا درا بوو، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌یش ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵوێستی له‌ دژی مالیكی وه‌رگرتبوو، بۆیه‌ ئێسته‌ هه‌ست به‌ جۆرێك له‌ پاشه‌كشه‌ له‌ گوتاری ئه‌مه‌ریكا له‌ دژایه‌تیكردنی كاندیدبوونی نووری مالیكی بۆ پۆستی سه‌رۆكی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق ده‌كه‌ین. 

ئه‌و قسانه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی عێراق له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ تره‌مپ و به‌رپرسانی تری ئه‌مه‌ریكایش له‌ ڕۆژانی ڕابردوو ناڕه‌زایی خۆیان به‌رانبه‌ر به‌ بوونه‌وه‌ی نووری مالیكی به‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕاگه‌یاند و هه‌وڵه‌كانی مالیكی و هاوپه‌یمانه‌كانیشی به‌رده‌وامن بۆ ڕازیكردنی ئه‌مه‌ریكا، له‌و پێناوه‌یش مالیكی پلانی كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ك له‌ ده‌ستی ده‌وڵه‌ت و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی میلیشیاكانی داوه‌ته‌ ئه‌مه‌ریكا. 

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×