سودانی دەستیكرد بە كەمكردنەوەی خەرجییەكانی نووسینگەكەی
  2026-02-16     

محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەستیكرد بە كەمكردنەوەی خەرجییەكانی نووسینگەكەیی و داوا لە دامودەزگاكانی حكومتیش دەكات هەمان هەنگاو بگرنەبەر.

ئاوێنە: بەگوێرەی رێنماییەکانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆمەڵێک هەنگاوی ناوە بۆ یەکخستنەوە و رێکخستنەوەی بەش و یەکە جیاوازەکانی، بەمەبەستی کەمکردنەوەی خەرجییەکان و باشترکردنی ئەدای کارکردن. 

نووسینگەی راگەیاندنی سودانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە هەنگاوەكان هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی چەند راوێژکار و پسپۆڕێک لەخۆ دەگرێت كه پێشتر راسپێردرابوون بۆ بەڕێوەبردن و بەدواداچوون بۆ چەند دۆسیەكی گرنگ لە بوارەکانی جێبەجێکردنی بەرنامەکانی حکومەت کە رێژەی تەواوکردنی گشتییان گەیشتە 88٪.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، "هەروەها نووسینگەی سەرۆک وەزیران کۆمەڵێک هەنگاوی گرنگی تری ناوە و خەرجییەکانی لە زۆربەی بوارەکانی بودجەی کارکردنی نووسینگەكە کەمکردووەتەوە".

سەرۆك وەزیرانی عێراق جەختیكردەوە كە پێویستە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت سەرجەم ئەو بڕیارانەی ئەنجومەنی وەزیران جێبەجێ‌ بكەن کە لەوبارەیەوە دەردەچن، بەمەبەستی كەمكردنەوەی خەرجییەکان و سوودوەرگرتن لە تواناکان.

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×