نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا رایگه‌یاند، ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان كه بڕیاربو ئه‌مشه‌و به‌ڕێوه‌بچێت، بۆ كاتێكی نادیار دواخرا.
ئاوێنه: یاسر تەڵاڵ، لە نوسینگەی ڕاگەیاندنی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، بە میدیای پارتی وت، ئەو کۆبونەوەیەی بڕیار بو کاتژمێر 8:00ی ئه‌مشه‌و دوشه‌ممه، لە نوسینگەی هومام حەمودی ئەنجام بدرێت، بەڕێوە ناچێت و بۆ کاتێکی نادیار دواخراوە.
هۆكاری دواخستنی كۆبونه‌وه‌كه به‌ڕه‌سمی ئاشكرا نه‌كراوه، به‌ڵام كاندیدبونی نوری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی یاسا دوای ڤیتۆكه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌سه‌ر كاندیدبونی، ناكۆكی له‌نێو ماڵی شیعه به‌دوای خۆیدا هێناوه.