دەوڵەتی یاسا: مەحاڵە مالیكی پاشەكشە بکات چونكە نایەوێت خۆی لەبەردەم خەڵكی عێراق شەرمەزاربكات
  2026-02-17     

عەقیل فەتلاوی، وتەبێژی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، مەحاڵە نوری مالیكی پاشەكشە لە كاندیدبوون بكات چونكە نایەوێت خۆی لەبەردەم جەماوەرەكەی و خەڵكی عێراقیش شەرمەزاربكات، ئەگەر چوارچێوەی هەماهەنگیش دەیەوێت مالیكی بكێشتەوە لەژێر كاریگەری هەندێك لایەن، كە هەر لەسەرتاوە دژی كاندیدكردنی بوون، ئەوە شتێكی ترە.

ئاوێنە: فەتلاوی، لە چاوپێكەتنێكدا لەگەڵ كەناڵی ” U.TV” لەبارەی دواخستنی دوو كۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی كە بڕیاربوو رۆژی یەك شممەو دووشەممەی رابردوو ئەنجامبدرێت وتی، هۆکاری شەخسی لە پشت ئامادەنەبوونی مالیکی بووە لە کۆبونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی، ئاشکرایکرد، چاوەوانی گەڕانەوەی باڵیۆزی عێراق دەكەن لە واشنتۆن كە ئەمڕۆ یان سبەی دەگەڕێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەی ئێستا لە چوارچێوەی هەماهەنگیدا دەگوزەرێت ئارامیە، بابەتەکە پەیوەندی بە شەخسی مالیکیەوە نییە، بۆیە هیچ هۆکارێک نییە بۆ ئەوەی سەرکردەکان دوودڵ بن، ئەگەر بەنیازبونایە کاندیدکردنی مالیکی بکێشنەوە، ئەوا ئەو بابەتەیان لەگەڵدا تاوتوێ دەکرد، بەڵام هێشتا پابەندن بە مالیکی وەک کاندیدی خۆیان بۆ سەرۆک وەزیران.

رەتیشكردەوە هیچ لیستێكی سەپاندنی سزا هەبێت بەسەر عێراقداو وتی: باڵیۆزی عێراق لە ئەمریکا دەگەڕێتەوە، ئەگەر پەیامێک لە واشنتۆنەوە هەبێت، ئەوە بۆ سەرکردە سیاسییەکان و حکومەت روون دەبێتەوە.

جەختیشكرد لەوەی، مالیکی کەسێک نییە بە هاتوهەرای میدیایی بشڵەژێت، ئەو هێشتا خۆڕاگرو پێداگرە لەسەر خۆکاندیدکردن.

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×