عێراق خزمەتی سەربازی زۆرەملێ دەگەڕێنێتەوە
  2026-02-18     

پەرلەمانی عێراق ئامادەکاری دەکات بۆ دوبارە خستنەڕوی پڕۆژەیاسای خزمەتی سەربازی زۆرەملێ لەناو کۆمەڵێک یاسای گرنگدا كە دەڵێت، "ئامانجی یاساکە خزمەتکردنی کۆمەڵگە و گەنجانە لە ڕێگەی بەهێزکردنی دیسپلین، بونیادنانی لێهاتویی، چەسپاندنی بەهاکانی هاوڵاتیبون و پشتگیریکردنی دامەزراوە ئەمنییەکان بە هێزی گەنجی مەشقپێکراو".

ئاوێنە: سەفا جابری، ئەندامی کوتلەی سادقون ئەمڕۆ چوارشەممە بە "الصباح"ی ڕاگەیاند، لیژنەیەک پێکهێنراوە بۆ خوێندنەوەی یاساکانی پێشو و ئامادەکردنی خشتەیەکی نوێ بۆ یاسادانان، پێشبینیش دەکرێت یاساکە ببێتە یەکێک لە کارە لەپێشینەکان دوای هەموارکردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان.

لایخۆیەوە نورا جەحیشی پەرلەمانتاری هاوپەیمانی سەروەری جەختیکردەوە کە تێپەڕاندنی یاساکە پەیوەستە بە ڕێککەوتنی سیاسی و ئیرادەی پەرلەمان، و پێویستە یاساکە دادپەروەری و یەکسانی بەدی بهێنێت و ڕەچاوی بارودۆخی ئابوری و کۆمەڵایەتی گەنجان بکات. 

لەلایەكی دیكەوە پەرلەمانتار محەمەد هادی شەمەری یاساکەی بە "جێی مشتومڕ و زیندو" وەسفکرد و وتی، ئامانج تەنها لایەنی سەربازی نییە، بەڵکو ئاوێتەکردنی گەنجانی پارێزگا و پێکهاتە جیاوازەکانە بۆ بەهێزکردنی یەکڕیزی نیشتمانی. 

هەروەها پەرلەمانتار عیماد یۆخەنا ئاماژەی بەوەکرد کە یاساکە بەپێی ماددەی (9/ دوەم)ی دەستور پابەندییەکی دەستورییە و تێپەڕاندنی دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی خەرجییەکانی بودجە بۆ دامەزراندنی خۆبەخشەکان.

خزمەتکردنی سەربازی بەزۆرەملێ لە سەردەمی سەدام حسێن سەرۆکی پێشوتری عێراقدا جێبەجێدەکرا تاوەکو ساڵی 2003 و روخانی ئەو دەسەڵاتە. ساڵی 2003 بە سەرۆکایەتی پۆڵ بریمەر حاکمی مەدەنی ئەمریکی لە عێراق ئەو پڕۆژەیاسایە هەڵوەشێنرایەوە و جارێکی تر سوپا پێکهێنراوەیەوە و سەربازی زۆرەملێ کۆتایی پێهێنرا.

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×