شارەزایەکی ئابوری لە زاری عه‌لی عه‌لاق، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیی عێراقەوە، زانیاریی له‌باره‌ی قه‌باره‌ی ئاڵانگارییه داراییه‌كان ئاشكرا ده‌كات.
ئاوێنە: د. سوهام یووسف، شاره‌زای ئابووری زانیاری له‌سه‌ر قسه‌كانی پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیی عێراق بڵاو كردووه‌ته‌وه.
ئه‌و شاره‌زایه ده‌ڵێت: "ساڵانه 23 تا 25 ترلیۆن دینار پاره‌ی ده‌وڵه‌ت بۆ كه‌رتی كاره‌با ده‌ڕوات، به‌ڵام داهاتی كاره‌با ساڵانه ناگاته ترلیۆنێك دینار."
هاوكات، ساڵانه 3 ترلیۆن دینار بۆ مووچه‌ی كۆمپانیا گشتییه‌كان ده‌ڕوات، ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه هیچ به‌رهه‌مێكیان نیه و ته‌نیا وه‌ك كۆمپانیا ماونه‌ته‌وه و ماوه‌ی 20 ساڵه مووچه‌یان بۆ خه‌رج ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها 13 ترلیۆن دیناری ساڵانه بۆ پاڵپشتیی سووته‌مه‌نی خه‌رج ده‌كرێ، كێشه له پاڵپشتییه‌كه نییه، به‌ڵكوو كێشه له‌وه‌دایه كه هیچ ئامانجێك دیارنەکراوە له خه‌رجكردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه.
جه‌خت ده‌كاته‌وه كه 100 ترلیۆن دینار له بازاڕدا هه‌یه، 80%ی له گیرفانی خه‌ڵكدایه و له ده‌ره‌وه‌ی بانكه‌كانن.