فواد حسێن ناوه‌ڕۆكی په‌یامه‌كانی ئه‌مریكا بۆ عێراق ئاشكراده‌كات
  2026-02-18     

فواد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، ئەمریكا داوای رێكخستنەوەی بانكی ناوەندی و تێكەڵكردنی حەشدی شەعبی بە وەزارەتی بەرگری و چەكداماڵینی گروپە چه‌كداره‌كانی كردوه‌.

ئاوێنه‌: فواد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی شه‌رقیه‌، رایگه‌یاند، ناوەڕۆكی ئەو پەیامانەی ئەمریكا گەیشتون بە ئێمە ئاماژە بە سەپاندنی سزا ناكەن، بەڵام كۆمەڵێك داواكاری و بۆچون و خاڵیان تێدایه‌، ئەو داواكارییانە لەڕێی باڵیۆزخانەكەمانەوە لە واشنتۆن پێمانگەیشتون.

فواد حسێن، وتیشی، سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی و سەرۆك وەزیرانیش داوایان لە باڵیۆزی عێراق كرد بۆ ئەوەی لە واشنتۆن بە فەرمی پرسیاری هەڵوێستی ئەمریكا بكات، ئەویش پەیوەندی كردوە بە وەزارەتی دەرەوەو ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریكا.

ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، ئه‌و لایه‌نه‌ ئه‌مریكییانه‌ش داواى دوبارە رێكخستنەوەی بانكی ناوەندی و بانكەكانی عێراقيان كردوە لە بواری داراییدا، خاڵێكی تر پەیوەیستە بە حەشدی شەعبی و گروپە چەكدارەكان، داوایان كردوە حەشدی شەعبی تێكەڵ بە وەزارەتی بەرگری بكرێت و گروپەكانیش چەكەكانیان دابنێن.

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×