“چوارچێوەی هەماهەنگی پەشیمانە لە بەهێزکردن و پشتیوانیکردنی محەمەد حەلبووسی”
  2026-02-19     

شرۆڤەکارانى سیاسی و سەرکردەکانى هاوپەیمانى عەزم دەڵێن: چوارچێوەی هەماهەنگی پەشیمانە لە بەهێزکردن و پشتیوانیکردنی محەمەد حەلبووسی، چونکە حەلبووسی لە دوایین دانیشتنی پەرلەماندا پابەند نەبووە بەو ڕێککەوتنانەى لە نێوانیان هەبووە.

ئاوێنە: نەبیل عەزاوی شرۆڤەکارى سیاسی ڕایگەیاند، چوارچێوەی هەماهەنگی پەشیمانە لە بەهێزکردن و پشتیوانیکردنی محەمەد حەلبووسی، هەرکەسێک دژایەتی نوری مالیکی بکات مردووە پێش ئەوەی لە ڕووى سیاسییەوە کۆتایی بەخۆی بهێنێت، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی چانسی هاوپەیمانی عەزم لە قۆناغی داهاتوودا بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات.

هەروەها حەیدەر ئەسەدی، سەرکردە لە هاوپەیمانی عەزم ڕایگەیاند، حەلبووسی لە دوایین دانیشتنی پەرلەماندا پابەند نەبووە بەو ڕێککەوتنانەى لەگەڵ چوارچێوەى هەماهەنگى هەبووە، ئەوەی نیگەرانمان دەکات پشتگوێخستنی شایستە سوونەییەکانە، بەهۆی هاوپەیمانییە ڕانەگەیەندراوەکانی حەلبووسییەوە.

ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە، ناکۆکییەکان لەناو پێکهاتەى سوونەدا پەرەدەسێنن سەبارەت بە شێوەی هاوپەیمانییەکانی داهاتوو، بەتایبەت دواى کاندیدکردنی نووری مالیکی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق و دژایەتى کردنى مالیکى لەلایەن محەمەد حەلبووسییەوە.

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×