ئەمەریكا حەوت مەرج بۆ عێراق دیاری دەکات
  2026-02-19     

پێشكەشكارێكی عێراقی، ئەو حەوت مەرجە ئاشكرا دەكات كە لە لایەن ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكاوە بۆ عێراق دیاری كراوە كە مەرجەكان هەر پەیوەست نین بە دووبارە نەگەڕانەوەی مالیكی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق، بەڵكوو مەرجی زۆر زیاتری هەیە.

ئاوێنە: بە وتەی ئەحمەد مەلا تەڵاڵ كە لە میانی بەرنامەكەی خۆیدا خستییە ڕوو، پەیامەكەی ئەمەریكا لە ڕێی نزار خەیروڵا، باڵوێزی عێراق لە ئەمەریكاوە بە دەسەڵاتدارانی عێراقی گەیەندراوە، حەفت خاڵەكەش ئەمانەن:

-  میلیشیاكانی سەر بە ئێران بە تەواوی چەكەكانیان لێ بسەندرێتەوە و لە شەش مانگ تا ساڵێك هەڵبوەشێندرێنەوە.

- ڕێگریی تەواو لە سپیكردنەوەی پارە بكرێت و بەپەلە پرۆسەی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵیی دارایی بە جددی دەست پێ بكرێت.

- سیستەمی دادوەری لە عێراق چاكسازی تێدا بكرێت و لە كاریگەریی سیاسی و لەژێر فشاری میلیشیاكان دوور بخرێتەوە.

- هەموو راوێژكار و بریكارەكانی ئێران لە خاكی عێراق و لەنێو دامەزراوە عێراقییەكان دەربكرێن و كۆتایی بە هەژموونی ئێران لە عێراق بهێندرێت.

- حەشدی شەعبی نەبێتە سوپایەكی هاوتەریبی وەزارەتەكانی بەرگری و ناوخۆ لە عێراق، بەڵكوو ڕۆڵی حەشدی شەعبی بە یاسا دیاری بكرێت و لەنێو هێزە چەكدارەكانی عێراقدا رێك بخرێن.

- حكوومەتی داهاتووی عێراق لە كەسانی لێهاتوو پێك بهێندرێت كە تەنیا لەبەردەم گەلی عێراق بەرپرسیار بن و پابەند بن بە دەوڵەتی عێراق و بەرژەوەندییەكانی.

- عێراق هاوبەشیی ئابووری و ئەمنیی بەهێز و بەردەوامی لەگەڵ ئەمەریكا بەردەوامی پێ بدات.

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×