شاره‌زایه‌كی ئابوریی عێراقی ده‌ڵێت، ئێران گه‌روی هورمز دابخات، داهاتی نه‌وتی عێراق ته‌نیا به‌شی 14%ی موچه ده‌كات ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتیش بگاته 150 دۆلار.
ئاوێنه: نه‌بیل مه‌رسومی، شاره‌زای ئابوریی عێراقی، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له هه‌ژماری خۆی له فه‌یسبوك نوسینێكی له‌ژێر ناونیشانی "چی به‌سه‌ر عێراقدا دێت ئه‌گه‌ر ئێران گه‌روی هورمز دابخات؟" بڵاوكردۆته‌وه.
ئه‌و شاره‌زایه وتویه‌تی"ئه‌گه‌ر ئێران گه‌روی هورمز دابخات، رێگه له هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق ده‌گرێت له‌ڕێگه‌ی باشور‌و ده‌ریاوه‌و به‌وه‌ش هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق رۆژانه له 3.4 ملیۆن به‌رمیل نه‌وته‌وه كه‌مده‌بێته‌وه بۆ 210 هه‌زار به‌رمیل."
ئه‌و 210 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته‌ش وه‌ك نه‌بیل مه‌رسومی ئاماژه‌ی پێداوه، 200 هه‌زار به‌رمیلی له‌ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركی، كه نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه و هه‌روه‌ها 10 هه‌زار به‌رمیلیشی له‌ڕێگه‌ی تانكه‌ره‌وه به‌ره‌و ئوردن هه‌نارده ده‌كرێت.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر داخستنی گه‌روی هورمز نرخی به‌رمیلێك نه‌وت به‌رزبكاته‌وه بۆ 150 دۆلار، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش داهاتی نه‌وتی عێراق له نزیكه‌ی 7 ملیار دۆلاری مانگانه‌وه بۆ كه‌متر له یه‌ك ملیار دۆلار داده‌به‌زێت كه ئه‌وه‌ش ته‌نیا به‌شی 14%ی موچه ده‌كات.
به‌پێی قسه‌ی ئه‌و شاره‌زایه، هه‌مو ئه‌مانه به‌و هۆیه‌وه‌ن كه عێراق به‌پێچه‌وانه‌ی سعودیه و ئیمارات و ئێرانه‌وه، له ئێستادا رێگه‌ی به‌دیلی ئاماده‌ی بۆ هه‌نارده‌ی نه‌وت نییه، بۆیه له ئێستادا هیچ چاره‌یه‌كی دیكه‌مان نییه، جگه له چاره‌ی ئاسمانی كه رێگری له شه‌ڕ و داخستنی گه‌روی هورمز بكات.