تورکیا بە نیازە دیلەکانی تورکەکانی داعش لە عێراقەوە بگەڕێنێتەوە وڵاتەکەی
  2026-02-22       131       

ئەنیل بۆرا ئینان باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا هەوڵەکانی وڵاتەکەی بۆ گەڕاندنەوەی زیاتر لە 180 دیلی داعشی تورکی ئاشکرا کرد کە ئێستا لە عێراق دەستبەسەرن.

ئاوێنە: باڵیۆزی تورکیا ئاماژەی بەوەشکرد، لێکتێگەیشتنی پێشکەوتوو لە نێوان بەغدا و ئەنقەرە سەبارەت بە گەڕاندنەوەی ئەو دیلانەی داعشی تورکیا بۆ وڵاتەکەی هەیە، دووپاتیکردەوە کە لە مانگی داهاتوودا کۆبوونەوەیەک لە بەغدا بۆ یەکلاییکردنەوەی میکانیزمەکانی جێبەجێکردن ئەنجام دەدرێت.

ئینان پرەنسیپی گەڕاندنەوەی هاووڵاتیانی هەر وڵاتێک بە منداڵانەوە بە هەنگاوێکی پێویستی زانی بۆ چارەسەرکردنی کاردانەوەکانی سەردەمی دوای داعش، لە چوارچێوەی یاسایی ڕوون کە دڵنیایی ناسنامە و ڕێکارە دادوەرییە دروستەکان مسۆگەر دەکات.

 بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی سەباح ئوسترالیا نایەوێت هاووڵاتیانی خۆی لە کەمپی ئەلهۆڵ بگەڕێنێتەوە وڵاتەکەی.

لەلایەکی دیکەوە، حکومەتی  ئوسترالیا ڕۆژی یەکشەممە ڕاپۆرتێکی میدیای ناوخۆیی ڕەتکردەوە کە کاردەکات بۆ گەڕاندنەوەی ئوسترالیەکان لە کەمپێکی سوریا کە خێزانەکانی گومانلێکراوانی داعشی تێدایە.

ڕۆژی دووشەممە 34 ژن و منداڵ لە کەمپەکە لە باکووری سوریا ئازاد کران بەڵام بە هۆکاری تەکنیکی گەڕێنرانەوە بۆ ناوەندی دەستبەسەرکردن. بڕیارە ئەو گرووپە گەشتی دیمەشق بکەن پێش ئەوەی لە کۆتاییدا بگەڕێنەوە بۆ ئوسترالیا، سەرەڕای ناڕەزایەتی هەردوو پەرلەمانتارانی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن.

تۆنی بێرک، وەزیری ناوخۆی ئوسترالیا، ڕاپۆرتێکی لە ڕۆژنامەی سەندەی تەلەگرافی ڕەتکردەوە کە باس لەوە دەکات ئامادەکارییە فەرمییەکان بۆ گەڕاندنەوەی ئەو گروپە بۆ وڵاتەکەی بەردەوامن.

بورک بۆ تەلەفزیۆنی ئوسترالیا وتی: ئەو ڕاپۆرتە بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئێمە ئۆپەراسیۆنی گەڕانەوەی دیلەکانی داعش ئەنجام دەدەین، "ئێمە کاری وا ناکەین."

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×