مستهفا كازمی، سهرۆك وهزیرانی پێشوی عێراق رایگهیاند، پهیامه حهوت خاڵییهكهی ئهمریكا بۆ عێراق راستهو پهیامهكه لهڕێی باڵیۆزی عێراق له واشنتۆنهوه رهوانهی بهغدا كراوه.
ئاوێنه: مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق له چاوپێكهوتنێكدا لهگهڵ كهناڵی عههدی عێراقی وتی، پهیامه حەوت خاڵییەكەی ئەمریكا بۆ عێراق راستەو لەڕێی باڵیۆزی عێراق لە واشنتۆنەوە رەوانەی بەغدا كراوە.
كازمی وتیشی، ئەوەی جێگەی داخە زۆرینەی ئەو خاڵانەی لە پهیامهكهدا هاتون، پێویستیی عێراقن، بەڵام ئەوەی جێگەی نیگەرانییە لە دەرەوەی عێراقەوە هاتوه.
ئاماژهی بهوهشدا، دەبو ئێمە وەك عێراقییەكان پێداچونەوەمان بە ئەزمونەكەماندا بكردایەو زۆرێك لە تێبینییەكان خۆمان چارەسەرمان بكردایە، نەك لە دەرەوە بۆمان بێت.
ناوهڕۆكی پهیامه حهوت خاڵییهكهی ئهمریكا بۆ عێراق بهم شێوهیهیه:
1.چەكداماڵینی میلیشیا چەكدارەكانی هاوپەیمانی ئێران و هەڵوەشاندنەوەیان لەماوەی 6 بۆ 12 مانگدا.
2.روبەڕوبونەوەی دەستبەجێی گەندەڵی دارایی و سپیكردنەوەی پارە بە شێوەیەكی رێكخراو، بەبێ هیچ جیاكارییەك.
3.چاكسازیكردن لە سیستمی دادوەری و بێلایەنكردنی و دورخستنەوەی لە هەر كاریگەرییەكی سیاسی و میلیشیایی.
4.كۆتایهێنان بە دەستوەرانی ئێران لە عێراق بە كردنە دەرەوەی تەواوی راوێژكارو ئەندامان و بریكارەكانی ئێران لەناو خاك و دامەزراوەكانی عێراقدا.
5.دیاریكردنی رۆڵی حەشدی شەعبی و بە یاساكردنی بەشێوەیەكی توند لەناو هێزە چەكدارەكانی عێراق، بەبێ ئەوەی سوپایەكی هاوتەریب بێت لە دەرەوەی وەزارەتەكانی بەرگری و ناوخۆ.
6.پێكهێنانی حكومەتێك له كەسانی لێهاتو و پابەندبونیان بۆ دەوڵەت هەبێت و تەنها لەبەردەم گەلی عێراقدا بەرپرسیاربن.
7.بونیادنانی هاوبەشیی ئابوری و ئەمنیی بەهێزو بەردەوام لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا.