عه‌مار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه داوا ده‌كات په‌له بكرێت له پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه هه‌ر هه‌وڵێك بۆ سه‌پاندنی مه‌رجی ده‌ره‌كی به‌سه‌ر عێراقدا ره‌تده‌كه‌ینه‌وه. ده‌شڵێت، عێراق به‌رگه‌ی په‌كخستنی دامه‌زراوه‌كانی ناگرێت و پێویسته لایه‌نه سیاسییه‌كان سازش بكه‌ن، عێراق باجی زۆری دا تا له به‌ندی سزاكان هاته ده‌ره‌وه، رێگه‌ناده‌ین بگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می لاوازی.
ئاوێنه: عه‌مار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له ساڵیادی كۆچی دوایی باوكی‌دا رایگه‌یاند، ئه‌و چه‌قبه‌ستنه سیاسییه‌ی كه ئه‌مڕۆ هه‌یه، ناكۆكییه‌كی تێپه‌ڕ نییه، به‌ڵكو به‌هه‌ده‌ردانی تاواناكانی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت، له‌قكردنی متمانه‌ی هاوڵاتیان و لاوازكردنی پێگه‌ی عێراقه له ناوچه‌كه‌و جیهان.
جه‌ختیشی كرده‌وه، به‌رپرسیارێتی هه‌مومان وا ده‌خوازێت په‌له بكه‌ین له ته‌واوكردنی شایسته ده‌ستورییه‌كان و پێكهێنانی حكومه‌تی له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رنامه‌یه‌كی رون و دانانی كه‌سانی لێهاتو كه خاوه‌ن كارامه‌یی و ده‌ستپاكی و ئه‌زمون و مه‌رجی راسته‌قینه‌ی سه‌ركه‌وتنن له به‌جیهێنانی ئه‌ركه‌كانیان له‌م دۆخه هه‌ستیارییه نێوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌دا.
هه‌روه‌ها وتیشی، هه‌ر هه‌وڵێك بۆ سه‌پاندنی مه‌رجی ده‌ره‌كی به‌سه‌ر بڕیاری عێراق یاخود بژارده‌كانی پێكهاته‌كانیدا به هه‌ر هۆكارێك بێت، به‌توندی ره‌تده‌كه‌ینه‌وه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، عێراق وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ و خاوه‌ن سه‌روه‌رییه و پێویستی به سه‌رپه‌شتیار نییه، ئێمه باشترین له دۆخ و كاروباری خۆمان ده‌زانین و ده‌توانین ئه‌وه هه‌ڵبژێرین كه بۆ وڵات و گه‌له‌كه‌مان باشترینه.
جه‌ختیشی كرده‌وه، بڕیاری عێراق ده‌بێت بڕیارێكی عێراقی بێخه‌وش بێت و له‌لایه‌ن رۆڵه‌كانی و له‌ڕێگه‌ی دامه‌زراوه ده‌ستورییه‌كانییه‌وه دروست بكرێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش وتی، عێراقی ئه‌مڕۆ به‌رگه‌ی ناكۆكیی كراوه‌ی بێهوده ناگرێت و به‌رگه‌ی په‌كخستنی دامه‌زراوه‌كانیشی ناگرێت، پێویسته له‌سه‌ر لایه‌نه سیاسییه‌كان سازشی به‌رپرسیارانه بكه‌ن له‌بری ده‌سكه‌وته تایبه‌ته‌كانیان.
وتیشی، عێراق گه‌وره‌تره له‌وه‌ی په‌ك بخرێت و گه‌وره‌تریشه له‌وه‌ی بكرێته بارمته‌ی ناكۆكییه‌كان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، زیاده‌ڕۆیی ناكه‌ین به‌ڵام هۆشداری ده‌ده‌ین له‌وه‌ی كه عێراق باجێكی گه‌وره‌ی دا تا له بازنه‌ی سزاكان و كۆتوبه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هاته ده‌ره‌وه، نابێت رێگه بده‌ین بگه‌ڕێته‌وه بۆ دۆخی لاوازی و دابه‌شبون.
جه‌ختیشی كرده‌وه، رێگه ناده‌ین عێراق بگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می لاوازی، رێگه‌ش ناده‌ین سه‌روه‌ریی عێراق له‌ق ببێت و ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه ته‌سكه‌كان، بچوك بكرێته‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا عه‌مار حه‌كیم هێمای بۆ ئه‌وه كرد، ئێمه پشتیوانی له گفتوگۆ و دانوستانی بونیادنه‌رانه‌ی نێوان ئێران ئه‌مریكا ده‌كه‌ین و جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه كه رێگه‌ی گفتوگۆ، رێگه كورته‌كه‌یه بۆ دورخستنه‌وه‌ی ناوچه‌كه له قه‌یرانی زیاتر.
هه‌روه‌ها وتیشی، داوا له ئیداره‌ی ئه‌مریكا ده‌كه‌ین گوێ له بانگه‌وازه‌كانی سه‌ركێشه‌ی و دروستكردنی قه‌یران نه‌گرێت، چونكه بژارده‌ی گرژییه‌كان خزمه‌ت به هیچ لایه‌ك ناكات و ته‌نیا بازرگانانی شه‌ڕ و قه‌یرانه‌كان سودی لێ ده‌بینن.