جارێکی دیکە ئەمریکا نوری مالیکی ڕەت دەکاتەوە
  2026-02-25     

جارێکی دیکە ئەمریکا قبوڵکردنی نوری مالیکی وەک سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق ڕەت دەکاتەوە و بەرپرسێکی کۆشکی سپیش دەلێت: “حکومەتێک کە ئێران کۆنترۆڵی بکات، ناتوانێت بەرژەوەندییەکانی عێراق بخاتە پێش هەموو شتێکەوە”.

ئاوێنە: بەرپرسێکی باڵای کۆشکی سپی بە ڕۆژنامەی “شەرقولئەوسەت”ی ڕاگەیاند، ویلایەکە یەکگرتووەکان پشتیوانی عێراق دەکات لە هەوڵەکانی بۆ بەدیهێنانی تەواوی تواناکانی وەک هێزێکی سەقامگیر و گەشەسەندوو و ئارام لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

ئەو بەرپرسە باڵایە دووبارە جەختی لەسەر ڕەتکردنەوەی کاندیدکردنی نوری مالیکی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەلایەن ئیدارەی ئەمریکاوە کردەوە و وتی: “حکومەتێک کە ئێران کۆنترۆڵی بکات، ناتوانێت بەرژەوەندییەکانی عێراق بخاتە پێش هەموو شتێکەوە، یان عێراق لە ململانێ هەرێمییەکان بەدوور بگرێت و ناتوانێت برەو بە هاوبەشییەکی سوودبەخشی دوولایەنە لە نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکان و عێراقدا بدات”.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە نوری مالیکی لە نوێترین لێدوانێدا ڕەتیکردەوە لە کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران بکشێتەوە.

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×