"هەڕەشەی سەپاندنی سزا لە لایەن ئەمریکاوە کاریگەری نەرێنی لەسەر دۆخی ئابووری عێراق دەبێت"
  2026-02-25     

شرۆڤەکارێکى سیاسی ڕایگەیاند، واشنتۆن دەسەڵاتی سەپاندنی سزای بەسەر عێراق هەیە، جا چی لە کەرتى نەوت یان داراییدا بێت، هەڕەشەی سەپاندنی ئەو جۆرە سزایانە کاریگەری نەرێنی لەسەر دۆخی ئابووری عێراق دەبێت، بەتایبەتی سەبارەت بە میکانیزمی هەناردەکردنی نەوت، عێراق خۆی لە دۆخی گەمارۆدا دەبینێتەوە.

ئاوێنە: وائل مونزەر شرۆڤەکاری سیاسی سەبارەت بە سەپاندنى باج لەلایەن ئەمریکاوە بەسەر عێراق و کاریگەرییە نەرێنییەکان رایگەیاند، دۆسییەى ئەو سزایانەی کە ئەمریکا ڕەنگە بەسەر عێراقدا بیسەپێنێت، چ لە کەرتی نەوت یان داراییدا، لەسەر بنەمای چوارچێوەی یاسایی و ڕێکارە دامەزراوەکانە، کە دەسەڵاتی پێدەدات مامەڵەکردن لەگەڵ دامەزراوەکان، تاکەکان، یان تەنانەت وڵاتانیش لە بواری دارایی و ئابووریدا قەدەغە بکات.

وتیشی: هەڕەشەی سەپاندنی ئەو جۆرە سزایانە کاریگەری نەرێنی لەسەر دۆخی ئابووریی عێراق دەبێت، بەتایبەتی سەبارەت بە میکانیزمی هەناردەکردنی نەوت، ڕەنگە عێراق خۆی لە دۆخێکدا ببینێتەوە، کە گەمارۆ بدرێت، کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی خوویان بە کڕینی نەوتی عێراقی گرتووە، خۆیان لە نوێکردنەوەى گرێبەستەکانیان دەپارێزن لە ترسی سزای دارایی ئەمریکا، ئەمەش وا دەکات بەدوای جێگرەوەدا بگەڕێن.

سەبارەت بە سزاکانی سەر بانکی ناوەندیی عێراق ئاماژەى بەوەشکرد، هەر سزایەکی چاوەڕوانکراو، کە بانکی ناوەندیی بکاتە ئامانج، ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر پەیوەندییە دەرەکییەکانی دەبێت، بانکە نێودەوڵەتییەکان و دامەزراوە داراییەکان خۆیان لە مامەڵەکردن لەگەڵیدا بە دوور دەگرن، لە ترسی ڕێوشوێنی سزادانی ئەمریکا، ئەمەش لە بەرامبەردا کاریگەری لەسەر ڕەوتی گواستنەوەی دارایی و بازرگانی دەرەکی وڵات دەبێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، شیعەکانى عێراق جەخت لە کاندیدکردنى مالیکى بۆ پۆستى سەرۆکوەزیران دەکەنەوە، بەڵام لە بەرامبەردا ئەمریکا هەڕەشەى سزاى توندى لە عێراق دەکەن، لە ئەگەرى بوونە سەرۆکوەزیرانى مالیکى.

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×