بڕیاره رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتو په‌رله‌مانی عێراق كۆببێته‌وه، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه جارێكی دیكه هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری تێدا نییه.
ئاوێنه: رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتو په‌رله‌مانی عێراق كۆده‌بێته‌وه‌و به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه جارێكی دیكه هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری تێدا نییه.
به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه له دو ته‌وه‌ر پێكدێت كه یه‌كه‌میان ته‌رخان كراوه بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌ندامانی لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان و ته‌وه‌ری دوه‌میش ته‌رخانكراوه بۆ گفتوگۆی گشتی.
