بافڵ تاڵه‌بانی و سودانی: هێزه‌ نیشتمانییه‌كان به‌ به‌رپرسیارێتی هاوبه‌شه‌وه‌ كار بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت بكه‌ن
  2026-02-26     

محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی له‌ كۆبونه‌وه‌ی نێوانیاندا جه‌خت له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ هێزه‌ نیشتمانییه‌كان به به‌رپرسیارێتی هاوبه‌شه‌وه‌ كاربكه‌ن بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێك كه‌ توانای ته‌واوكردنی پڕۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و گه‌شه‌پێدانی هه‌بێت.

ئاوێنه‌: به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌كه‌ی، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، محه‌مه‌د شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشوازی کردوه‌ لە بافڵ تاڵه‌بانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.

لە كۆبونه‌وه‌ی نێوانیاندا تاوتوێی بارودۆخی گشتی وڵات كراوه‌و جەختیان کردۆتەوە لەسەر پێویستی بەردەوامیی هەماهەنگی و هاریکاری نێوان هەمو هێزە سیاسییەکان بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئاستەنگە جۆراوجۆرەکان و پاڵپشتیکردنی پلانەکانی گەشەپێدان و چاکسازی، بەشێوەیەک کە سەقامگیری لە سەرتاسەری وڵاتدا بەهێزتر بکات.

وه‌ك له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه‌، هەر لەكۆبونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌وه‌ كرایه‌وه‌ كه‌ هێزە نیشتیمانییەکان پاڵپشتی له‌‌ تێڕوانینێکی یەکگرتو بكه‌ن و به‌ به‌رپرسیارێتی هاوبه‌شه‌وه‌ كاربكه‌ن بۆ تەواوکردنی شایستە دەستورییەکان و پێکهێنانی حکومەتێک کە توانای تەواوکردنی پرۆسەی ئاوەدانکردنەوەو گەشەپێدانی هەبێت تا ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌رێنی لەسەر ژیانی هاوڵاتیان لە سەرتاسەری عێراق هه‌بێت.

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×