میدیا عێراقییه‌كان بڵاویان كرده‌وه، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، بۆردومانی بنكه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له ناحیه‌ی جورف سه‌خر له پارێزگای بابل كراوه‌و قوربانی هه‌بوه.
ئاوێنه: میدیا عێراقییه‌كان بڵاویان كرده‌وه، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، هێرشی ئاسمانی كراوه‌ته سه‌ر بنكه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له ناحیه‌ی جورف سه‌خر له پارێزگای بابل.
به‌شێك له میدیاكان باسیان له‌وه كردوه كه بۆردومانه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاو ئیسرائیله‌وه كراوه.
سۆشیاڵ میدیای نزیك له گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ربه ئێران، بڵاویكردۆته‌وه كه هێرشه‌كه چوار گورزی ئاسمانی بوه‌و تێیدا دو چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی كوژراون و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربون.