كه‌تیبه‌كانی حزبوڵای عێراق رایگه‌یاند، به‌م نزیكانه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر بنكه‌كانی ئه‌مریكا، وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ "ده‌ستدرێژییه‌كانیان."
ئاوێنه: فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له كه‌تیبه‌كانی حزبوڵای عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی"به‌مزوانه ده‌ست ده‌كه‌ین به هێرشكردنه سه‌ر بنكه‌كانی ئه‌مریكا وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ ده‌ستدرێژییه‌كانیان."
ئه‌وه‌ش له‌دوای ئه‌وه دێت كه ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی هێرشه‌كانی ئیسرائیل و ئه‌مریكادا بۆ سه‌ر ئێران، بنكه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیش له جورف سه‌خر له پارێزگای بابل كرانه ئامانج.
له هێرشه‌كاندا دو چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی كوژران و سیانی دیكه‌ش برینداربون كه برینه‌كانیان سه‌خته.