سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی کرد لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و سودانی رایگەیاند "ناوچەکە ڕووبەڕووی مەترسییەکی گەورە دەبێتەوە".
ئاوێنە: نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بڵاویکردەوە، لەمیانی دیدارەکەدا دوایین پێشهاتە ئەمنییەکانی ناوچەکە دوای بەئامانجکردنی چەند پێگەیەک لە عێراق و کردەوە سەربازییەکانی دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەو کاردانەوانەی کە هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیریی گشتیی ناوچەکە دەکەن تاوتوێ کرا.
ئاماژە بەوەشدراوە، سودانی ڕەتکردنەوەی عێراقی بۆ بەردەوامبوون و فراوانکردنی شەڕ دووپاتکردەوە.
هەروەها هۆشداریشیدا لەوەی ناوچەکە ڕووبەڕووی مەترسییەکی گەورە دەبێتەوە.
سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای کرد، دیالۆگ لە پێشینەی کارەکاندا بێت و بگەڕێنەوە سەر مێزی دانوستان بۆ دەستەبەرکردنی کردەوەی بەرپرسیارانە و دوورکەوتنەوە لە زیادەڕۆیی لە بەکارهێنانی هێز و مەترسی خستنە سەر ئاسایشی ناوچەکە.