عێراق و سعودیە لەسەر دۆخی ئێران و گەرووی هورمز هەڵوێستیان ڕاگەیاند
  2026-03-01     

وەزیرانی دەرەوەی عێراق و سعودیە جەختیان لە گرنگیی پاراستنی رێڕەوە ئاوییە گرنگەکان، بەتایبەتی گەرووی هورمز کردەوە  و هەردوولا هەڵسەنگاندنیان بۆ پێشهاتە سەربازییەکان و ئەو هێرشانە کردووە، کە ڕووبەڕووی هەردوو وڵات بوونەتەوە.

ئاوێنە: وەزارەتى دەرەوەى عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەى بە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعودیە کردووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، دوا پێشهاتەکانی ناوچەکە و کاریگەرییەکانی لەسەر ئاسایش و سەقامگیری تاوتوێ کرد و هاوکات جەختیان لە گرنگیی پاراستنی ڕێڕەوە ئاوییە گرنگەکان، بەتایبەتی گەرووی هورمز کردەوە و هەردوولا هەڵسەنگاندنیان بۆ پێشهاتە سەربازییەکان و ئەو هێرشانە کردووە کە ڕووبەڕووی هەردوو وڵات بوونەتەوە.

هاوکات وەزیرانی دەرەوەی عیراق و سعودیە جەختیان لە مەترسیی بەشداریی لایەنی نوێ لە ڕووبەڕووبوونەوەکان کردەوە کە رەنگە ببێتەهۆی فراوانبوونی بازنەی جەنگەکە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، پێویستیی کارکردنی بەپەلە بۆ کۆنترۆڵکردنی قەیرانەکە و ڕێگریکردن لە فراوانبوونی کردە سەربازییەکان کردووە، باسیان لە گرنگیی پاراستنی ڕێڕەوە ئاوییە گرنگەکان، بەتایبەتی گەرووی هورمز کردەوە، بەهۆی ئەو بایەخە ستراتیژییەی بۆ ئابووریی جیهان و ئاسایشی وزە هەیەتی.

لای خۆیەوە فوئاد حسێن ئاماژەی بەوە کردووە، بەردەوامیی شەڕ دەبێتە هۆی تێکچوونی بازاڕی وزە و کاریگەریی نەرێنی لەسەر سەقامگیریی بازاڕی جیهانی دەبێت.

لە دوای هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، جموجۆڵی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان لە گەرووی هورمز وەستاوە، بە پێی هەواڵێکی ڕۆیتەرزیش لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا تا ئێستا ١٥٠ کەشتی بارهەڵگر لە گەرووی هورمز ڕاگیراون.

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×