براد كوپه‌ر فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه له ئه‌كاونتی فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له تۆڕی ئێكس بڵاوبووه‌ته‌وه ده‌ڵێ، ئێسته هیچ كه‌شتییه‌كی ئێرانی له ده‌ریا و له كه‌نداو و گه‌رووی هورمز بوونی نییه و سه‌رجه‌میانمان تێكشكاندووه.
ئاوێنە: ڕاشیگەیاند، بۆ به‌رده‌وامیدان له‌و جه‌نگه زیاتر له 50 هه‌زار سه‌رباز و دوو كه‌شتی فڕۆكه‌هه‌ڵگر و مووشه‌كهاوێژ و فڕۆكه‌ی جه‌نگی زۆر له ناوچه‌كه كۆ كراوه‌ته‌وه، له ماوه‌ی كه‌متر له 100 سه‌عاتدا توانیویانه دوو هه‌زار ئامانج به ته‌واوی بۆردمان بكه‌ین و توانای سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی ئێرانمان به ته‌واوی لاواز كردووه و سه‌دان سه‌كۆی هه‌ڵدانی مووشه‌ك و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان تێكشكێنراون، سه‌رنجی سه‌ره‌كی ئێمه له‌سه‌ر ئه‌و ئامانجانه‌یه كه هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر هێزه‌كانمان له ناوچه‌كه.
ئاماژەی بەوەشکرد، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی جۆری بی 1 و بی 2 گورزی برینداركه‌ری گه‌وره و وردیان له دژی دامه‌زراوه جۆراوجۆره‌كان له قووڵایی خاكی ئێران كردووه‌ته ئامانج.
له‌باره‌ی ئۆپراسیۆنه‌كان له ده‌ریاوه براد كوپه‌ر ده‌ڵێ، تا ئێسته 17 كه‌شتی ئێرانی و ژێرده‌ریاییه‌كمان تێكشكاندووه، تاران ده‌یه‌ویست كێشه بۆ هاتوچۆی كه‌شتییه بازرگانییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له ناوچه‌كه دروست بكات، به‌ڵام ئێسته كه‌شتییه‌كی ئێرانی له ئاوه‌كانی ناوچه‌كه بوونی نییه، له‌م ئاسته‌یش ناوه‌ستین به‌ڵكوو به‌رده‌وام ده‌بین له ئۆپراسیۆنه‌كانمان بۆ تێكشكاندنی دوا سه‌كۆ گوێزه‌ره‌وه‌كانی هه‌ڵدانی مووشه‌ك، تا به ته‌واوی تواناكانی ئێران په‌كبخه‌ین.