وه‌زاره‌تی دارایی عێراق جه‌خت ده‌كاته‌وه كه رێكاره‌كانی خه‌رجكردنی موچه به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی به‌ڕێوه‌ده‌چن و هیچ قه‌یرانێكی دارایی بونی نییه.
ئاوێنه: وەزارەتی دارایی عێراق، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، بەهەمو شێوەیەک ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکه‌نه‌وه کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوكراونته‌وه و بانگەشەی ئەوە دەکەن کە گوایە بەهۆی نەبونی نەختینەوە، دابەشکردنی موچەی چاودێریی کۆمەڵایەتی بۆ مانگی ئازار، دواخراوه.
وەزارەته‌كه جەختی كردۆته‌وه کە ئەم زانیارییانە به‌ته‌واوه‌تی دورن لە ڕاستی و هیچ بنەمایەکی فەرمییان نییە؛ چونکە فەرمانگەی ژمێریاری له ئێستادا ته‌مویلی موچەو دەرماڵەکانی كردوه بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ره‌نتی ئه‌وه بكرێت كه بگاته ده‌ست خاوه‌نه‌كانیان له واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا.
هەروەها وەزاره‌تی دارایی عێراق جه‌ختی كردۆته‌وه کە "ڕێکارەکانی خەرجکردنی موچە بەشێوەیەکی زۆر ئاسایی بەڕێوەدەچن و هیچ قەیرانێکی دارایی یان ئاستەنگێکی دارایی لەئارادا نییە."
هه‌روه‌ها داواشی له هاوڵاتیان كردوه "نەکەونە ژێر کاریگەریی ئەو پڕوپاگەندانەی کە ئامانجیان شێواندنی ڕایگشتییەو پێویستە بۆ دەستکەوتنی زانیاریی دروست، تەنیا پشت بە کەناڵە فەرمییەکان و ڕاگەیەندراوەکانی وەزارەت ببەستن."