كۆمپانیای گشتی به‌نده‌ره‌كانی عێراق ره‌تیده‌كاته‌وه هیچ كه‌شتییه‌ك یاخود نه‌وتهه‌ڵگرێك له به‌نده‌ر یان له ئاوه هه‌رێمییه‌كانیدا كرابێته ئامانج.
ئاوێنه: كۆمپانیای گشتی به‌ندره‌كانی عێراق، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، هیچ كه‌شتییه‌ك یاخود ئامڕازێكی ده‌ریایی، بازرگانی بێت یاخود نه‌وتهه‌ڵگر له به‌نده‌ره بازرگانی و نه‌وتییه‌كان یان له رێڕه‌وه ده‌ریاییه‌كان یاخود له ئاوه هه‌رێمییه‌كانی عێراقدا روبه‌ڕوی هیچ روداوێك نه‌بۆته‌وه‌و ئه‌و هه‌واڵانه‌شی كه له‌و باره‌یه‌وه بڵاوكراونه‌ته‌وه دورن له راستی.
به‌رله‌وه به‌شێك له میدیاكان بڵاویان كرده‌وه كه تەقینەوه‌ى کەشتییەکی نەوتهەڵگر لە بەندەری خۆر ئەلزوبەیر له باشورى عێراق، بەهۆی هێرشێکەوە بوە کە له ڕێگه‌ى بەلەمێکی ئێرانی بۆمبڕێژكراوه‌وه ئه‌نجام دراوه.
كۆمپانیای گشتی به‌ندره‌كانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا جه‌ختی كردۆته‌وه كه هاتوچۆی ده‌ریاریی به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی و پارێزراو و به‌گوێره‌ی پلانه ره‌چاوكراوه‌كان و به چاودێریی مه‌یدانیی به‌رده‌وامی لایه‌نه تایبه‌تمه‌نده‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، چه‌ند تیمێك پێكهێنراون بۆ چاودێریكردنی سه‌لامه‌تی و ئاسایشی كه‌شتییه‌كان له ئاوه هه‌رێمییه‌كان و رێڕه‌وه ده‌ریاییه‌كاندا كه رۆژانه راپۆرتی خۆیان بۆ سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای ئاسایشی ده‌ریایی عێراق یان جێگره‌كه‌ی به‌رزده‌كه‌نه‌وه.
جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه هه‌ماهه‌نگییه‌كی ته‌واویان له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یی هێزه ده‌ریاییه‌كانی عێراقدا هه‌یه بۆ ده‌ستوه‌ردان له كاتی هه‌ر روداوێكی كتوپڕدا.
كۆمپانیای گشتی به‌ندره‌كانی عێراق داواشی له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن كردوه پشت به راگه‌یه‌ندراوه ره‌سمییه‌كانی ئه‌وان ببه‌ستن و نه‌كه‌ونه داوی ده‌نگۆكان و هه‌واڵه ناڕاسته‌كان.