پەرلەمانتار مستەفا سه‌نه‌د ڕەوانەی لیژنەی ڕەفتاری پەرلەمانی عێراق کراوە دوای هێرشەکەی بۆ سەر بەها ئەعرەجی سەرۆکی هاوپه‌یمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان.
ئاوێنە: به‌گوێره‌ی نوسراوێك كه واژۆی حەیبەت حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەسەرە، تێیدا هاتوە، مسته‌فا سه‌نه‌د لە چالاکییەکانی پەرلەمان راده‌گیرێت تاوه‌كو ئەوکاتەی داوای لێبوردنێکی فەرمی لە سەرۆکی پەرلەمان و ئەو پەرلەمانتارە دەردەکات کە هێرشی کردوه‌تە سەر.
به‌گوێره‌ی نوسراوه‌كه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، مستەفا سەنەد رەوانەی لیژنەی رەفتارى پەرلەمانی ده‌کرێت بەهۆی ئەو پێشێلکارییە گەورەیەی بەرامبەر بە بنەماکانی رەفتاری پەرلەمانی کردویەتی.
ئێوارەی دوێنێ شەممە پەرلەمان بە سەرپەرشتی حەیبەت حەلبوسی دانیشتنێکی ئه‌نجامدا بۆ تاوتوێکردنی ئاستەنگە ئەمنییەکان لە عێراق و ناوچەکە، بە ئامادەبونی سەرکردە ئەمنییەکان، لە كۆبونه‌وه‌كه‌دا بەشێک لە پەرلەمانتارانی شیعە پشتگیریی خۆیان بۆ ئێران دەربڕی و دروشمیان لە دژی ئەمریکا ده‌وته‌وه.