ئەمیندارێتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا کە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردەوە، ڕایگەیاند کە ڕۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو (١٦ی ئاداری ٢٠٢٦)، لە سەرجەم دامودەزگاکانی دەوڵەت، وەزارەتەکان و پارێزگاکانی عێراق پشووی فەرمی دەبێت.
ئاوێنە: لە بەشی دووەمی بەیاننامەکەدا، ئەمیندارێتی گشتی جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەم پشووە تەنها بۆ پشوودان نییە، بەڵکو وەک وەفایەکی نیشتمانییە بۆ یادی ئەو تاوانە مرۆییە گەورانەی کە ڕژێمی پێشووی بەعس دەرهەق بە پێکهاتە جیاوازەکانی گەلی عێراق ئەنجامی داون.
ئەمیندارێتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ئه‌م ڕۆژه هاوكاته له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك یادی خه‌مناك كه ویژدانی مرۆڤایه‌تییان هه‌ژاندووه، له‌وانه: كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه، تاوانه‌كانی ئه‌نفال، دۆزینه‌وه‌ی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان، سه‌ركوتكردنی ڕاپه‌ڕینی شه‌عبانییه‌ی ساڵی ١٩٩١، زنجیره تیرۆركردنی زانا و بیرمه‌نده‌كان،بڕیاره‌كه هه‌موو پارێزگاكان ده‌گرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به یه‌كده‌نگی یادی ئه‌و قوربانییانه بكرێته‌وه كه بوونه هه‌وێنی ڕوخانی دیكتاتۆرییه‌ت.
لەنێو ئەو لیستە پڕ لە ئازارەدا، ١٦ی ئادار په‌یوه‌ندییه‌كی ڕاسته‌وخۆی به كاره‌ساتی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌وه هه‌یه. لەو ڕۆژەدا و لە کاتژمێر ١١:٣٥ی پێشنیوەڕۆی ساڵی ١٩٨٨، فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی بەعس بۆ ماوەی پێنج کاتژمێر بەردەوام بوون لە باراندنی گازی خەردەل، سیانید و سارین بەسەر شارەکەدا.