وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ڕایگه‌یاند، ئه‌ڵمانیا به‌شێوه‌یه‌كی كاتی كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌كه‌ی له به‌غدای پایته‌ختی عێراق بۆ به‌رلین گواستۆته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی زیادبونی مه‌ترسییه ئه‌منییه‌كان له‌نێوان ململانێی به‌رده‌وامی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته.
ئاوێنە: وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌په‌یامێكدا رایگه‌یاند، "كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌ڵمانیا له به‌غدا به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له عێراقه‌وه گواستراونه‌ته‌وه به‌هۆی دۆخی مه‌ترسییه‌وه، سه‌لامه‌تی ئه‌و كارمه‌ندانه‌ش له‌ژێر هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رده‌وامدایه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "هێشتا ده‌توانرێت په‌یوه‌ندی به باڵیۆزخانه‌كه‌وه بكرێت، هه‌رچه‌نده به‌هۆی دۆخی ئه‌منیه‌وه ماوه‌یه‌كه خزمه‌تگوزارییه یاسایی و كونسوڵگه‌رییه‌كانی زۆر سنورداره".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌م دواییانه‌دا تیمی باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له تارانی پایته‌ختی ئێران به‌شێوه‌یه‌كی كاتی گواستوه‌ته‌وه بۆ شوێنێكی پارێزراو له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ئه‌مه‌ش دوابه‌دوای دوباره هێرشی توندوتیژی ئه‌مریكا و ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران.