عێراق جێگرەوەی هەناردەی نەوت دادەنێت 
  2026-03-10     

ڕاوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕادەگەیەنێت، وڵاتەکەیان بەردەوامە لە هەوڵەکان بۆ دابینکردنی ڕێڕەوی هەناردەکردنی نەوت و بەمەش بۆریی تورکیا و پڕۆژەی ئوردنی وەک ڕێگەی جێگرەوە ناوبردووە، لەگەڵ چەند پلانێکی دیکە.


ئاوێنە: مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیران بە ئاژانسی فەرمیی عێراقی وت "نەوت 90%ـی داهاتی دەوڵەتە و هەناردەکردنی پێویستییەکی نیشتمانییە. عێراق دەیەوێت لەم ڕێگەیەوە کورتهێنانی بودجە و خەرجییەکان بە تەواوی پڕ بکاتەوە".

دەربارەی رێگە جێگرەوەکەش، ناوبراو وتی "بۆریی تورکیا و پڕۆژەی ئوردنی وەک ڕێگەی جێگرەوە دەبێت، هەروەها هێڵە کۆنەکانی سعودیە چالاککراونەتەوە تا نەوت بە ئارامی بگاتە دەریای سوور".

ئەو ڕاوێژکارەی سودانی باسی پلانێکی دیکەش دەکات و دەڵێت "پەرەپێدانی پاڵاوگەکان و گواستنەوە بە تانکەر بژاردەی دیکەن؛ بەڵام گواستنەوەی 3 ملیۆن بەرمیل بە بارهەڵگر گرانە و پێویستی بە پلانێکی گەورەی مەیدانی هەیە".

"هەناردەکردن تەنیا بە نرخەوە بەستراو نییە، بەڵکو پەیوەندیی بە ئارامیی ڕێڕەوەکان و داخوازیی بازاڕە ئاسیاییەکانەوە هەیە کە کاریگەرییان لەسەر کۆی داهاتەکان هەیە". مەزهەر محەمەد ساڵح وای وت

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×