بەغدا هێرشبه‌رانى سه‌ر هه‌رێم ده‌ستگیرده‌كات‌و ناسنامه‌كانیان ئاشكراده‌كات
  2026-03-11     

لەپێشهاتێکی ئەمنی گرنگدا، هێزە ئەمنییەکانی عێراق ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئەو کەرەستەو ئامێرانە ئەنجامدا کە لەهێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستاندا بەکارهێنراون، ئەو هەنگاوەش دوای زنجیرەیەک هێرشی چڕ دێت کە تێیدا زیاتر لە200 درۆن‌و موشەک ئاراستەی ناوچە جیاوازەکانی هەرێم کراون.

ئاوێنە: به‌گوێره‌ى سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵى عێراق، هێزە فیدراڵییەکان سەرکەوتوبون لەدەستبەسەرداگرتنی بەشێک لەو سەکۆ موشه‌كی‌و کەرەستانەی بۆ هێرشەکان بەکارھاتون‌و هاوکات، ژمارەیەک تۆمەتبار دەستگیرکراون‌و لەئێستادا لەژێر لێکۆڵینەوەی ورددان.

حکومەتی عێراقیش له‌وباره‌یه‌وه‌ زانیارییه‌كانى پشتڕاستكردوه‌ته‌وه‌و ڕایگەیاندوە، چاوەڕێی کۆتاییهاتنی لێکۆڵینەوەکان دەکەن بۆ ئەوەی بەفەرمی ناسنامەی ئەو کەس‌و لایەنانە بۆ ڕای گشتیی ئاشکرابکەن کە لەپشت ئەو هێرشانەوە بونه‌.

لەسەرەتای پەرەسەندنی ململانێی نێوان (ئێران، ئیسرائیل‌و ئەمریکا)، هەرێمی کوردستان بوەتە مەیدانێکی سەرەکی بۆ هێرشەکان، به‌گوێره‌ى زانیارییەکان، تائێستا زیاتر لە200 هێرشی ئاسمانی ئەنجامدراون، ئەو هێرشانە نەک تەنها مەترسییان بۆ سەر گیانی هاوڵاتیان دروستکردوە، بەڵکو کاریگەری نەرێنییان لەسەر کەرتی وزەو سەقامگیریی گشتییش هەبوە.

حکومەتی هەرێم بەتوندی ئەو هێرشانەی سەرکۆنە کردوەو داوای لەحکومەتی فیدراڵ کردوە کە بەرپرسیارێتی پاراستنی سەروەریی خاک هەڵبگرێت، لاى خۆیشیه‌وه‌، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانى هه‌رێم وتویه‌تى، "هێرشەکان زیانیان بەژێرخانی ئابوریی‌و کێڵگە نەوتییەکان (وەک کێڵگەی سەرسەنگ) گەیاندوە".

حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشتر هۆشداریدابوو به‌بەغدا کە ناکرێت لەئاست ئەو پێشێلکاریانەدا بێدەنگ بێت، لایەنی کوردی جەخت لەخاڵێکی هەستیار دەکاتەوەو وتى، "ئەو هێرشانە وەک هێرشی عێراق بۆ سەر هەرێم دەبینرێن".

ئەو تێڕوانینە لەوەوە سەرچاوەیگرت، ئەو گروپانەی تۆمەتباردەکرێن بەهێرشەکان، سەر بەحەشدی شەعبین کە بەیاسا بەشێکن لەسیستەمی بەرگریی عێراق (هاوشێوەی پێشمەرگە)، بۆیە حکومەتی فیدراڵ بەرپرسیارێتی تەواوی کردەوەکانیان ده‌كه‌وێته‌ ئەستۆ.

چاودێران پێیانوایه‌، ئەم دۆخە حکومەتی سودانی خستوەتە بەردەم تاقیکردنەوەیەکی سەخت؛ ئایا دەتوانێت بەکردەیی سنورێک بۆ ئەو گروپانە دابنێت کە سەروەریی خاکی هەرێم‌و عێراق دەخەنە مەترسییەوە؟، ئێستا چاوەکان لەسەر ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانن، ئاشکراکردنی ناوی لایەنەکان دەبێتە وەرچەرخانێکی گرنگ لەپەیوەندییەکانی هەولێرو بەغداو هەروەها مامەڵەی عێراق لەگەڵ هێزە چەکدارەکاندا.

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×