سودانی بۆ پزیشكیان: رێگه‌ناده‌ین خاكی عێراق به‌كاربهێنرێت بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر ئێران
  2026-03-11     

محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ مه‌سعود پزیكشیان، سه‌رۆك كۆماری ئێران جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ كه‌ رێگه‌ به‌ هیچ لایەنێك ناده‌ن خاکی عێراق بۆ هێرشکردنە سەر ئێران بەکاربهێنێت. ده‌شڵێت، ئەو هێرشانەی کە خاکی عێراق دەکەنە ئامانج پێشێلکردنی سەروەری و ئاسایشی وڵاتن و قبوڵکراو نین.

ئاوێنه‌: نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، محەمەد شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیران پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مه‌سعود پزیشكیان سەرۆک کۆماری ئێران ئەنجامدا.

وه‌ك نوسینگه‌ی سودانی ئاماژه‌ی پێداوه‌، له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا، سودانی جه‌ختی له‌ هەڵوێستی عێراق كرده‌وه‌ لە ڕەتکردنەوە و ئیدانەکردنی ئەو شەڕە ناڕەوایەی کە ئێرانی کردۆتە ئامانج له‌گه‌ڵ پابەندبونی عێراق بە ئاسایش و ئارامی ناوچەکەو گەلانی براو هه‌روه‌ها ئامادەیی دەربڕی بۆ خستنەگەڕی هەوڵەکان بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ و گەڕانەوە بۆ لۆژیکی  گفتوگۆ و چارەسەری ئاشتییانە، دور لە زمانی هێز کە هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیری ناوچه‌كه‌و جیهان ده‌كات.

سودانی جەختیشی لەوەش کردەوە، حكومه‌تی عێراق په‌رۆشه‌ بۆ ئاسایش و سەروەری ئێران و ڕێگە بە هیچ لایەنێک یان هیچ كه‌سانێك نادات خاکی عێراق وەک شوێنێک بۆ هێرشکردنە سەر ئێران بەکاربهێنن. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئەو هێرشانەی خاکی عێراق دەکەنە ئامانج پێشێلکردنی سەروەری و ئاسایشی وڵاتن، ئەمەش قبوڵکراو نییەو هەوڵەکانی عێراق بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ و گەڕانەوە بۆ گفتوگۆ، لاواز ده‌كات.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، لای خۆیەوە پزیشکیان پێزانینی خۆی بۆ هەڵوێستی عێراق دەربڕی لە ڕەتکردنەوەی بەکارهێنانی هێز بۆ چارەسەرکردنی ناكۆكییه‌كان، هەروەها هەوڵەکانی حکومەتی عێراقی بەرز نرخاند بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە و جەختی لە په‌رۆشی وڵاتەکەی بۆ سەروەری و سەلامەتی خاکی عێراق كرده‌وه‌.

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×