"مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له عێراق" هه‌ڕه‌شه له ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی راگوزه‌ری سوریا ده‌كات و ده‌ڵێت، هه‌ر جوڵه‌یه‌ك له دژی لوبنان و حزبوڵا بكه‌ن، خاكه‌كه‌تان ده‌كه‌ین گۆڕه‌پانێكی كراوه‌ی شه‌ڕ.
ئاوێنه: مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له عێراق، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، هۆشداری ده‌ده‌ینه به‌ناو "ئه‌بو محه‌مه‌د جۆلانی" كه هه‌ر جوڵه‌یه‌كی دوژمنكارانه به‌ره‌و خاكی لوبنان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ دوژمنانی زایۆنی-ئه‌مریكی و به هه‌ر پاساوێك بێت، وه‌ك راگه‌یاندنی جه‌نگه له‌دژی ته‌واوی به‌ره‌ی مقاوه‌مه.
وتوشیه‌تی، مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له عێراق، توانای شكستپێھێنانی بزوتنه‌كه‌تانیان هه‌یه ئه‌گه‌ر تێوه‌بگلێن له هه‌وڵدان بۆ تێكدانی ژینگه‌ی مقاوه‌مه یاخود حزبوڵای لوبنان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ئێمه سته‌می ده‌سه‌ڵاتی نوێی سوریا ده‌بینین، چاودێری هه‌ماهه‌نگی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته له‌گه‌ڵ دوژمن ده‌كه‌ین و به‌وپه‌ڕی رونی ده‌ڵێن، ئه‌گه‌ر زاتی پێشێلكردنی سه‌روه‌ریی لوبنان و گه‌له خۆڕاگره‌كه‌ی بكه‌ن، ئه‌وا خاكه‌كه‌تان ده‌كه‌ینه گۆڕه‌پانێكی كراوه‌ی شه‌ڕ و ئاگر.