تەنیا دوێنێ زیاتر لە جارێک بارەگاکانى حەشدى شەعبی بۆردوومان کراوە
  2026-03-12     

لە چوارچێوەى شەڕ لە دژی ئێران، ئەمریکا و ئیسرائیل هێرش دەکەنە سەر بنکە و بارەگاکانى حەشدی شەعبی، تەنیا دوێنێ لە پارێزگاکانى ئەنبار، بابل و کەرکووک چەند جارێک بۆردوومان کراون، کە لە ئەنجامدا چەند چەکدارێکى حەشد کوژراون و برینداربوون.

ئاوێنە: ماوەى ١٣ ڕۆژە شەڕی نێوان ئێران و ئەمریکا-ئیسرائیل بەردەوامە و گرووپە لایەنگرەکانى ئێران لە عێراق هەر لە سەرەتای شەڕەکەوە پشتیوانیان بۆ ئێران دەبڕی، چاودێرانیش هۆشداریی تێوەگلانی عێراقیان بۆ ناو جەنگەکە دا و داوایان لە حکومەت کرد، نەهێڵێت عێراق ببێتە بەشێک لەم شەڕە، بەڵام حکومەت دەسەڵاتى بەسەر گرووپە چەکدارەکاندا نییە.

دوێنی لە شارۆچکەى قائیمى سەر بە پارێزگاى ئەنبار بارەگای لیواى ١٩ـى حەشدی شەعبی کرایە ئامانج، لە ئەنجامدا ٣٠ چەکدارى ئەو گرووپە کوژران و برینداربوون، بەڵام ئەمریکا و ئیسرائیل تا ئێستا بەفەرمى ئەو هێرشەیان نەگرتووەتە ئەستۆى خۆیان.

ئەو بارەگایەی حەشدى شەعبی  لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی قائیمە، کە دەکەوێتە نزیکەی ٤٠٠ کم لە باکووری ڕۆژئاوای بەغدادەوە بە تەواوی خاپوور بووە.

هەروەها دوێنێ جارێکى دیکە بارەگەیەکى حەشدى شەعبی لە پارێزگاى بابل بە ئامانج گیرا، بەپێی گرتە ڤیدیۆییەکان بێت، تەقینەوەیەکى گەورە ڕوویداوە و دووکەڵێکى گەورە لە بارەگاکە بەرز بووەتەوە، بەڵام تا ئێستا بە وردى ژمارەى کوژراو و بریندارەکان دیار نییە.

هەر لەو چوارچێوەى ئەو هێرشانەدا بارەگەیەکى حەشدى شەعبی لە پارێزگاى نەینەوا بۆردوومان کرا، لە ئەنجامدا دوو چەکدارى ئەو گرووپە کوژران و سێ چەکداری دیکە بریندار بوون.

هاوکات درەنگانى ئەمشەو لە گەڕەکى بەدرى کەرکووک هێرشکرایە سەر بارەگایەکى حەشدی شەعبی (تورکمان) و لە ئەنجام دا چوار چەکدار کوژران و ١٣ چەکداری دیکە بریندار بوون، هەر زوو بریندارەکانى گەیەنرانە نەخۆشخانەى کەرکووک و چەکداران داواى خوێنیان لە هاوڵاتیان دەکرد، بۆ چەکدارە بریندارەکانیان.

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×