پۆلیسی نەرویج سێ عێراقی بەتۆمەتی ئەنجامدانی کردەیەکی تیرۆریستی لە کونسوڵخانەی ئەمریکا دەستگیر کرد
  2026-03-12     

پۆلیسی نەرویج، سێ برای نەرویجی بە رەچەڵەک عێراقیی بەتۆمەتی ئەنجامدانی تەقینەوەیەکی تیرۆریستی لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئۆسلۆ دەستگیر کرد، کە جگە لە زیانێكی كه‌می ماددیی، هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتووەتەوە.

ئاوێنە: کریستیان هاتلۆ، داواکاری گشتی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند؛ تۆمەتبارەکان لە بیستەکانی تەمەنیاندان و پێشینەی تاوانیان نییە، پۆلیس گومان دەکات یەکێکیان بۆمبەکەی دانابێت و دووانەکەی دیکەش هاوکارییان کردبێت.

ئاماژەی بەوەش دا، لێکۆڵینەوە لە پاڵنەرەکانی هێرشەکە بەردەوامە و بە لەبەرچاوگرتنی هەستیاریی ئامانجەکە و دۆخی ئەمنیی جیهان، پۆلیس کار لەسەر چەند ئەگەرێك دەکات، لەوانە ئەگەری ئەوەی هێرشەکە بە فەرمانی وڵاتێك کرابێت، یانیش تۆمەتبارەکان پەیوەندییان بە تۆڕە تاوانکارییەکانەوە هەبێت.

پۆلیس راشیگەیاند، تەقینەوەکەی شەوی شەممەی رابردوو لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە نەرویج روویدا، کە تەنیا زیانی ماددی لێکەوتەوە، هەروەها هیچ وردەکارییەکیان لەبارەی هۆکاری تەقینەوەکە ئاشکرا نەکردووە، کە لە دەروازەی چوونە ژوورەوەی باڵیۆزخانەکە روویداوە، 

دوابەدوای سەرهەڵدانی ململانێکان لە ناوچەکەدا لەدوای هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل لە 28ـی شوبات بۆ سەر ئێران، باڵیۆزخانەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە، چەندین باڵیۆزخانە کراونەتە ئامانج، هاوکات تاران بە لێدانی ئامانجە سەربازی و دیپلۆماسییەکانی ئەمریکا لە کەنداو تۆڵەی خۆی دەکاتەوە.

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×