حه‌یان عه‌بدولغه‌نی، وه‌زیری نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند، پڕۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له باشوری عێراقه‌وه وه‌ستاوه. ده‌شڵێت، نزیكن له ئیمزاكردنی رێككه‌وتنێك بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیاوه.
ئاوێنه: حه‌یان عه‌بدولغه‌نی، وه‌زیری نه‌وتی عێراق، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له لێدوانێكدا بۆ میدیای ره‌سمی عێراق وتی، هه‌نارده‌ی نه‌وت، 90%ی داهاتی عێراق پێكده‌هێنێت و وه‌زاره‌ته‌كه‌یان بڕیاری به‌رده‌وامبونی داوه له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت به ئاستی 1.4 ملیۆن به‌رمیل له رۆژێكدا.
وتیشی، پڕۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ته‌واو ئاسایی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و دابینكردنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان بۆ پێداویستی ناوخۆ به‌ره‌دوامه‌و پاڵاوگه‌كان ئاسایی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كارده‌كه‌ن و بڕی پێویست غازی شلیش هه‌یه بۆ پێداویستی ناوخۆ.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا وه‌زیری نه‌وت هێمای بۆ ئه‌وه كرد، پڕۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له باشوری وڵاته‌وه وه‌ستاوه‌و ئه‌وه‌ش وایكردوه به‌دوای به‌دیلی دیكه‌دا بگه‌ڕێین بۆ هه‌نارده‌كردن.
وتیشی، نزیكین له ئمیزاكردنی رێككه‌وتنێكی تایبه‌ت به هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌ڕێگه‌ی هێڵی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیاوه.
به‌قسه‌ی عه‌بدولغه‌نی، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان پلانێكی پته‌وی داناوه بۆ ئیداره‌كردنی قۆناغی ئێستا به‌تایبه‌ت له‌دوای ئه‌و دۆخه‌ی كه له گه‌روی هورمز هاتۆته ئارا. هه‌روه‌ها هێمای به پلانێكیش كردوه بۆ گواستنه‌وه‌ی 200 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه له‌ڕێگه‌ی تانكه‌ره‌وه به‌ره‌و توركیا‌و سوریا و ئوردن.