وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، چوار درۆنیان له قه‌زای مه‌خمور خستونه‌ته‌خواره‌وه كه ویستویانه یه‌كه‌كانی سوپا له‌و قه‌زایه بكه‌نه ئامانج و هێرشه‌كه‌ش هیچ زیانێكی گیانی نه‌بوه.
ئاوێنه: وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، یه‌كه‌یه‌كی هێزه‌كانی سوپای عێراق له قه‌زای مه‌خمور به سێ درۆن كراوه‌ته ئامانج و پاشان به درۆنی چواره‌م هێرشی كراوه‌ته سه‌ر.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، هه‌ر چوار درۆنه‌كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانیانه‌وه خراونه‌ته خواره‌وه به‌رله‌وه‌ی بگه‌نه ئامانجه‌كانیان.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، هێرشه‌كه هیچ زیانێكی گیانی له‌نێو سه‌ربازان و هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی لێ نه‌كه‌وتۆته‌وه‌و لایه‌نه تایبه‌تمه‌نده‌كان ده‌ستیان كردوه به رێكاری پێویست بۆ به‌دواداچونی هۆكاری روداوه‌كه.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه هێزه چه‌كداره‌كانیان له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدان بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك كه ئاسایشی وڵات بكاته ئامانج و ئه‌م جۆره هێرشانه‌ش كاریگه‌رییان له‌سه‌ر وره‌ی هێزه‌كانیان نابێت.