به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، چه‌ند باره‌گایه‌كی حه‌شدی شه‌عبی له سنوری پارێزگاكانی كه‌ركوك، سه‌ڵاحه‌دین و ئه‌نبار بۆردومان كران.
ئاوێنه: به‌پێی میدیاكانی عێراق به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، بارەگای لیوای 40ی هێزەکانی حەشدی شەعبی، سەر بە کەتائیبی 'ئیمام عەلی' لە میحوەری دوبز - بای حەسەن لە قەزای دوبزی پارێزگای کەرکووک بە درۆن بۆردومان کرا.
به‌گوێره‌ی زانیارییە سەرەتاییەکان بۆردومانه‌كه برینداری لێكه‌وتۆته‌وه.
هاوكات باره‌گایه‌كی بزوتنەوەی عەسائیب ئەهلی هەق لە سەربازگەی حەمرە لە باشوری تکریت له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین بۆردومان کراوه‌و سێ چه‌كدار به‌سه‌ختی برینداربون.
هه‌روه‌ها باره‌گایه‌كی کەتیبەکانی حیزبوڵا لە فەلـلوجەی سنوری پارێزگای ئەنبار كراوه‌ته ئامانج و بۆردومان كراوه.