به‌شێك له میدیا عێراقییه‌كان باس له كوژرانی دو فه‌رمانده‌ی میلیشیاكانی نزیك له ئێران ده‌كه‌ن له ئه‌نجامی هێرشی ئاسمانی كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ماڵێكی له ناوچه‌ی عه‌ره‌ساتی به‌غدا كردۆته ئامانج.
ئاوێنه: كه‌ناڵی سومه‌ریه باسی له‌وه كردوه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هێرشێكی ئاسمانی كراوه‌ته سه‌ر ماڵێك له ناوچه‌ی عه‌ره‌ساتی به‌غدا.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ئه‌و كه‌ناڵه ئەبو حسێن حمێداوی، ئەمینداری گشتی میلیشیای كه‌تیبه‌كانی حزبوڵای عێراق و هه‌روه‌ها رەهیف عەلی قاسم ناسراو بە ئەبو عەلی کەربەلا، فەرماندەی كه‌رتی موشەکی لە یەکەی بەدر كوژراون.
تاوه‌كو ئێستا ئه‌و زانیارییانه به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی پشتڕاست نه‌كراونه‌ته‌وه.
به‌ڵام به قسه‌ی عه‌لا حه‌یده‌ری، سه‌رۆكی فراكسیۆنی ئه‌ساس له په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌بو حسێن حمێداوی له هێرشه‌كه‌دا "سه‌لامه‌ته".