ئەعرەجی: عێراق بێلایەنە و نابێتە بەشێک لە جەنگەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  2026-03-15     

قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ باڵیۆزانی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا لە بەغداد ڕایگەیاند، کە عێراق پارێزگاری لە مسارە بێلایەنەکەی خۆی دەکات و ڕێگە نادات وڵاتەکەی بپێچرێتەوە ناو ململانێ و جەنگەکانی ناوچەکە.
 
ئاوێنە:  ئەعرەجی جەختی کردەوە کە حکومەتی عێراق ڕێکاری توندی گرتووەتە بەر بۆ پاراستنی باڵیۆزخانە و نێردە بیانییەکان. فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان فەرمانی داوە هەر لایەن و کەسێک هێرش بکاتە سەر نێردە دیپلۆماسییەکان، ڕووبەڕووی یاسا بکرێتەوە.

ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئاماژەی بەوە کرد کە عێراق دەیەوێت تیشک بخاتە سەر سەقامگیری و ئاوەدانکردنەوە، نەک ببێتە بەشێک لە جەنگ.

  باڵیۆزانی یەکێتی ئەوروپا پاڵپشتی خۆیان بۆ سەقامگیری عێراق دەربڕی و سوپاسی حکومەتیان کرد بۆ پاراستنی نێردەکانیان. هەروەها سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان و شوێنە گرنگەکانی تری عێراقیان کرد.

 لە کۆبوونەوەکەدا باس لەوە کرا کە هێزە سیاسییەکانی عێراق بەردەوامن لە تەواوکردنی ئیستحقاقە دەستوورییەکان بۆ بەهێزکردنی بنەماکانی دیموکراسی لە وڵاتدا.

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×