شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، هێرشێكی موشه‌كی كراوه‌ته سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غداو له ئاكامدا پێنج كه‌س برینداربون.
ئاوێنه: سه‌عد مه‌عن، سه‌رۆكی شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق، به میدیای ره‌سمی وڵاته‌كه‌ی وت، سه‌عات 7ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غداو ده‌وروبه‌ری به پێنج موشه‌ك روبه‌ڕوی هێرش بوه‌وه.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، له ئاكامی هێرشه‌كه‌دا چوار فه‌رمانبه‌رو كارمه‌ندی ئاسایشی فڕۆكه‌خانه برینداربون له‌گه‌ڵ برینداربونی ئه‌ندازیارێكی فڕۆكه‌خانه‌كه.
سۆشیاڵ میدیای نزیك له میلیشیاكانی عێراق هێمای بۆ ئه‌وه كردوه كه له هێرشه‌كه‌دا بنكه‌ی ڤیكتۆریای نزیك له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا كراوه‌ته ئامانج كه هێزه‌كانی ئه‌مریكای تێدان.
سه‌عد مه‌عن ئه‌وه‌شی وتوه، ده‌ستبه‌جێ له‌گه‌ڵ رودانی هێرشه‌كه‌دا، هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستیان كرد به گه‌ڕان و پشكنین و توانیان ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و سه‌كۆیه‌دا بگرن كه موشه‌كه‌كانی لێوه هه‌ڵدراون كه له‌نێو ئۆتۆمبێلێكدا شاردراوه‌ته‌وه له ناوچه‌ی ره‌زوانیه له رۆژئاوای به‌غدا.
سه‌رۆكی شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق وتیشی، له‌سه‌ر هێرشه‌كه، بڕیاری له‌سه‌ركارلادان بۆ فه‌رمانده‌كانی یه‌كه‌كان و ئه‌فسه‌رانی هه‌واڵگری له یه‌كه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌رچوه‌و لایه‌نه تایبه‌تمه‌نده‌كانیش ده‌ستیان كردوه به گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی پێویست له‌گه‌ڵ توندكردنه‌وه‌ی رێكاره ئه‌منییه‌كان له‌و ناوچانه‌ی كراونه‌ته ئامانج.