حزبه‌كه‌ی حه‌لبوسی: مه‌رجه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی عێراق ره‌تكراوه‌ن
  2026-03-15     

حزبی ته‌قه‌دوم به‌سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د حه‌لبوسی رایگه‌یاند، مه‌رجه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی عێراق بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان ره‌تكراوه‌ن و داوا ده‌كات له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كان له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ی كه‌ركوك و موسڵ كۆنترۆڵ بكرێنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی بۆریی نه‌وتی عێراق بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانیش كه‌ "موڵكی كۆمپانیای نه‌وتی باكوره‌."

ئاوێنه‌: حزبی ته‌قه‌دوم، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، دوای ئەو مەرجانەی کە حکومەتی هەولێر سەپاندویه‌تی و ڕەتکراوەن له‌باره‌ی  هەناردەکردنی نەوتی عێراق لە ڕێگەی بۆری نەوته‌وه‌ بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركی وەک یەکێک لە جێگرەوە پێویستەکان لە سایەی ئەو قەیرانەی ناوچەکە پێیدا تێپەڕ دەبێت و وەستانی هەناردەی بەندەرەکانی بەسره‌، پێویستە لەسەر هێزە سیاسییە نیشتمانییەکان هەڵوێستێکی ڕون و توند لە بەرنامەی حکومەتی داهاتودا بگرنەبەر کە دو خاڵ له‌ خۆبگرێت.

خاڵی یه‌كه‌میان به‌بڕوای حزبی ته‌قه‌دوم بریتییه‌ له‌ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچە و زه‌وییانه‌ی كه‌ له‌ نه‌ینه‌وا ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه‌و گێڕانەوەی کێڵگە نەوتییەکان و سامانە سروشتییەکان لە هەندێک ناوچەی کەرکوک و موسڵ بۆ ژێر دەسەڵاتی حکومەتی فیدراڵی.

خاڵی دوه‌م وه‌ك له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی حزبی ته‌قه‌دومدا هاتوه‌، بریتییه‌ له‌ ئامادەکردنی ژێرخانێکی تەواو بۆ هەناردەی نەوت لە ڕێگەی زیادکردنی کۆگاکانی گلدانه‌وه‌ی نەوت و هەمەجۆرکردنی دەروازەکانی هەناردەکردنی نەوت، لە پێش هەمویانەوە تەواوکردنی هێڵی بۆریی (بەسڕە - عەقەبە) و هەماهەنگی دیپلۆماسی لە ئاستی باڵا بۆ دوبارە کاراکردنەوە و کارپێکردنەوەی هێڵەکانی هەناردەکردنی نەوتی عێراق لە ڕێگەی بەندەری بانیاس لەسەر دەریای ناوەڕاست و بەندەری یەنبع لەسەر دەریای سور و هه‌روه‌ها كۆنترۆڵكردنی بۆری عێراق بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركی له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵییه‌وه‌ بەو پێیەی موڵکی کۆمپانیای نەوتی باکورەو ڕێگەنەدان بە هیچ کۆمپانیایەک كه‌ گرێبەستی نایاسایی دانپێدانه‌نراوی لەلایەن وەزارەتی نەوتەوە هه‌یه‌و هەروەها داواکردنی قەرەبو لەو کۆمپانیایه‌ لە ئەنجامی بەکارهێنانی ئەم هێڵە لە ساڵی 2014وە.

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×